زەروورەتی جێگیر کردنی هێزی نێودەوڵەتی لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا

بەشی جیهان- سەنتەری ویلسۆن پێشنیازی ئەوەی خستۆتە بەر دەست ئیدارەی بایدەن کە بۆ ڕێگری کردن لە سەرهەڵدانی شەڕێکی دیکەی نێوان تورکیا و کوردەکانی سووریا هێزی چەندڕەگەزی لە سنوورەکانی نێوان تورکیا و ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا جێگیر بکات.

کوردپرێس:

سەنتەری ویلسۆن، ئەمریکا بە هاوپەیمانی کوردی سووریادەزانێت و تۆمەتی ئەوە دەخاتە پاڵ واشەنتن کە لە چارەسەرکردنی کێشەی نێوان تورکیا و کوردەکان کەم کاریی کردووە و دەشڵێت ئەو خەمساردییەی ئەمریکا بۆتە هۆی بەردەوام بوونی کێشەی نێوان تورکیا و کوردەکانی سووریا.

پەیمانگاکە لە خوێندنەوەیێکی تێروتەسەلدا سەبارەت بە شەڕی نێوان تورکیا و کوردەکان پێشنیازی ئەوەی ئاراستەی ئەمریکا کردووە کە واشەنتن بە شێوە فەرمی لە دانوستانەکاندا بۆ چارەسەری کێشەی کورد دەست بە کار ببێت و بۆ نموونە نوێنەرێکی تایبەت بۆ چارەکردنی کێشەی نێوان تورکیا و کوردی سووریا لە باکووری ئەو وڵاتە دەستنیشان بکات.

سەنتەری ویلسۆن شەڕێکی دیکەی نێوانتورکیا و کوردەکانی سووریا ئیحتمالێکی بەرچاو دەزانێت و بەو پێیەش پێشنیازی ئەوەی کردووە کە بۆ ڕێگری کردن لە سەرهەڵدانی شەڕێکی نوێی نێوان کورد و تورکیا هێزی فرەڕەگەزی لە سنووری نێوان تورکیا و کوردی سووریا جێگیر بکات.

News Code 2082

Your Comment

You are replying to: .
captcha