ئەلمۆنیتۆر: هەنگاوەکانی بایدەن بۆ قەرەبووکردنەوەی هەڵەکانی ترەمپ لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست

بەشی جیهان- ئەلمۆنیتۆر نووسیی: ئیدارەی بایدەن ئەو 900 هێزە ئەمریکییەی نەکشاندنەوە کە لەسووریا مابوونەوە و بە ڕوونی لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردەکانی سووریان، بەڵام لێبوردنی بۆ کۆمپانیای ئەمریکیی دڵتا سەنتەر کرسنت ئەنەرژی لە سزا سەپێندراوەکان دژی سووریا درێژ نەکردەوە و داوای کرد هێدی هێدی ئەو کۆمپانیا نەوتییە دابخرێت.

کوردپرێس:

گۆڤاری ئەمریکیی ئەلمۆنیتۆر لە زاری سەرچاوەکانی خۆیەوە ڕایگەیاند ئیدارەی بایدەن ماوەی یەک ساڵ لێبوردنەکەی درێژ نەکردەوە کە بۆ کۆمپانیای دڵتا کرسنت ئەنەرژیی ئەمریکی لە سزاکانی واشەنتن دژی سووریا ڕاگەیێندرابوو. ئیدارەی بایدەن بە کۆمپانیا ئەمریکییەکەی ڕاگەیاندووە کە ماوەی 30ی ڕۆژی بۆ دانراوە کارەکانی خۆی لەو ناوچەیە بوەستێنێت ئەوەش لەکاتێکدایە کە کۆمپانیاکە لە سەردەمی ترەمپدا بۆ پاڵاوتنی نەوتی خاوی ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردەکانی سووریا دەستی بەکار کردبوو.

بە پێی ڕاپۆرتەکەی ئەلمۆنیتۆر، بڕیارەکەی ئیدارەی بایدەن بۆ درێژنەکردنەوەی لێبوردن لەو کۆمپانیایە پشتی بە یاسای سزار بەستووە و ئەو یاسایەش بە مەبەستی ڕاست کردنەوەی سیاسەتەکانی ئەمریکایە و تەعبیر لە گۆانکاری کردن لە هەڵوێستەکانی ئەمریکا بەرامبەر سووریا ناکات. هەروەها دڵتا کرسنت ئەنەرژی بۆ ڕازی کردنی ئیدارەی بایدەن سەبارەت بە درێژکردنەوەی لێبوردنە بۆ کۆمپانیاکە هەوڵی خۆی داوە و بەو مەبەستەش لە ڕێگای جەیمز جێفرییەوە لۆبیی کردووە کە نوێنەری تایبەتی ئیدارەی ترەمپ بوو لە کاروباری سووریا، بەڵام وا دەردەکەوێت ئیدارەی بایدەن نیازی نیە لێبوردن بۆ ئەو کۆمپانیایە درژێ بکاتەوە و تەنانەت مەبەستیەتی سزا بە سەر دیکەی کۆمپانییەکانیشدا بسەپێنێت.

دۆناڵد ترەمپ لە ئەکتەوبر و نۆڤێمبێری 2019دا پاش ئەوەی هێزە ئەمریکییەکان بۆ بەرژەوەندیی تورکیا لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا، سەرێکانی و گرێ سپی-یان چۆڵ کرد، جەختیان کردەوە چیتر هێزە ئەمریکییەکان تەنها بۆ پارێزگاری کردن لە نەوتی ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردەکانی سووریا لەوێ دەبن. چەند مانگێک پاش ئەوەش ڕاگەیێندرا کە کۆمپانیای ئەمریکیی دڵتا کرسنت ئەنەرژی بە مەبەستی پەرەپێدان و نۆژەنکردنەوەی پیشەی نەوتی ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا مۆڵەتی پێویستی وەرگرتووە.

ئەلمۆنیتۆر باسی هەڵوێست گۆڕینی ئیدارەی بایدەن لەبارەی مانەوەی ئەمریکا لە سووریا دەکات و دەنووسێت: شاندی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە سەردانەکەی ئەم دوایییەی خۆی بۆ باکووری سووریا و کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی کورد گوتوویانە ئەمریکا بە بۆنەی هاووڵاتییانەوە لە سووریا دەمێنێتەوە و مانەوەیان لەبەر نەوت نیە. ئەوان هەروەها بەڵێنی ئەوەشیان بە بەرپرسانی ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا داوە ئەو 900 هێزەی لە سووریان بۆ بەرگری کردن لەکورد و لە باکووری سووریا دەمێننەوە و ژمارەیێک یارمەتی و هاوکاریی ئەمریکاش کە لە سەردەمی ترەمپدا ڕاگیرابوون بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری لە باکووری سووریا ئازاد دەکرێن

ئیدارەی بایدەن هەروەها نیازیەتی ڕێککەوتنێک لە نێوان هێزە سیاسییە کوردییەکانی خاوەن دەسەڵات لەباکووری خۆرهەڵاتی سووریا و ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا دەستەبەر بکرێت. ئیدارەی بایدەن هەروەها نزیکەی 50 ملوێن دۆلاری بودجەی تەرخانکراو بۆ باکووری سووریای ئازاد کردووە.

سینەم محەمەد نێونەری ئیدارەی خسەری کوردی لە ئەمریکا نیگەرانیی خۆی لەبارەی درێژنەکردنەوەی لێبوردن بۆ کۆمپانیا نەوتییە ئەمریکییەکە لە سووریا دەربڕیوە و دەڵێت ئەو کۆمپانیا ئەمریکییە بەڵێنی دەستەبەرکردنی پارە و یارمەتیی بە ئیدارەی خۆسەر داوە چوونکە ئەو ئیدارەیە ئێستا کێشەی ئابووریی هەیە و پێویستی بە سەرچاوە نەوتییەکانە. هەر بۆیە کوردەکان داوایان کردووە لێبوردنی بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکە درێژ بکرێتەوە.

News Code 2086

Your Comment

You are replying to: .
captcha