بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر تەسلیمی گوشاری خەڵک بوو

بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانی لە سووریا (P.Y.K.S) دەڵێت: ئەو گوشارەی خەڵک خستیانە سەر ئیدارەی خۆسەر بوو بەهۆی ئەوەی کە بڕیاری بەرز کردنەوەی نرخی سووتەمەنی لە کوردستانی سووریا هەڵبوەشێتەوە.

«بێهجەت شێخۆ» ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانی لە سووریا (P.Y.K.S) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە بڕیاری ئەمدواییەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردستانی سووریا بۆ بەرز کردنەوەی نرخی سووتەمەنی لەو ناوچەیەدا و وتی: ئەم هەڵمەتە لە کاتێکدا کە کوردستانی سووریا و هەموو سووریا بەگشتی تووشی قەیرانی دارایین، هەنگاوێکی هەڵە و نەشیاو بوو.

ناوبراو زیاتر وتی: ئەم سیاسەتە ناڕەزایی خەڵک و حزبە سیاسییەکان و ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی بەدواوە بوو و لە کۆتاییدا ناچار بوون ئەم بڕیارە هەڵبوەشێننەوە. ئامادەبوونی خەڵک ئەمەی دەرخست کە ئەوان هەموو سیاسەتێک قبووڵ ناکەن.

بێهجەت شێخۆ ڕاشیگەیاند: بەرز کردنەوەی نرخی نەوت و بەنزین و غاز سیاسەتێکی هەڵە و ناشەرعیە بەتایبەت کە ئەمساڵ ساڵێکی زۆر خراپ بوو لەبارەی ئابوورییەوە و بەبۆنەی نەبارینەوە خەڵک لە تەنگانەدان. هەروەها بەهۆی هەڵکشانی نرخی دۆلار و گرانتر بوونی کەلووپەل خەڵک لە دۆخی سەختدان و بەرز کردنەەوەی نرخی سووتەمەنییەکان گوشارەکە دووچەندان دەکاتەوە.

ئەندامەکەی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانی لە سووریا (P.Y.K.S) جەختی کردەوە: خەڵک نیشانیان دا کە ئەو سیاسەتانەی ڕاستەوخۆ ژیانیان دەکاتە ئامانج قبووڵ ناکەن و ئیدارەی خۆسەریش بە بڕیارەکەیدا چووەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2089

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha