هێزێکی سەر بە تورکیا هێرشیان کردە سەر دەوروبەری عەین عیسا

بەشی سووریا- شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لەنزیک شارۆچکەی عەین عیسا روویدا و لە ئەنجامدا ١١ کەس کوژران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند کوژراوەکان چەکدارانی سەر بە تورکیا بوون، باسی لەوەش کردووە، لەو پێکدادانەدا هێزەکانی هەسەدەش ژمارەیێک بریندار و کوژرایان داوە.

لای خۆیەوە، مەروان قامیشلۆ وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات پێکدادانی نێوان هەسەدە و ئەو چەکدارانەی پشتڕاست کردەوە، کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن و رایگەیاندووە، شەڕڤانانی هەسەدە هێرشێکی چەکدارەکانیان بۆسەر دەوروبەری شارۆچکەی عەین عیسا شکستپێهێناوە.

لە ماوەی رابردوودا، بەهۆی توندبوونەوەی گرژییەکانی نێوان تورکیا و هەسەدە لە کوردستانی سووریا چەند جارێک تورکیا هێرشی کردووەتە سەر هێزەکانی هەسەدە، دوایین جاریش بەهۆی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە عەین دوو شەرڤانی هەسەدە گیانیان لەدەست دا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 209

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha