وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاو کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوێنێوە 5748 پشکنینی کۆرۆنا کراون، 260 تووشبووی کۆرۆنا تۆمار کراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، لە 24 کاتژمێری رابردودا 5748 پشکنینی کۆرۆنا کراون، کە 1446 لە هەولێر، 1003 لە سلێمانی، 200 لە هەڵەبجە بوون، 260 تووشبووی کۆرۆنا تۆمار کراون، 21 لە هەولێر، 42 لە سلێمانی، 187 لە دهۆک، 10 لە هەڵەبجە بوون.

ئاماژەی بەوەش کردووە، 773 تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە، 244 لە هەولێر، 208 لە سلێمانی، 277 لە دهۆک، 14 لە هەڵەبجە، 27 لە گەرمیان و سێ کەس لە راپەڕین بوون، هاوکات چوار کەسیش مردوون، کە یەک کەس لە هەولێر، دوو کەس لە سلێمانی و یەک کەسیش لە گەرمیان بوون.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان 164711 تووشبووی کۆرۆنا تۆمار کراون، 149062 تووشبوویان چاک بوونەتەوە و تا ئێستاش 11438 تووشبوویان لە ژێر چارەسەردان و 4211 تووشبووش مردوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2092

Your Comment

You are replying to: .
captcha