لە عێراق 3 هەزار و 655 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیێکدا 3 هەزار و 655 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ شەممە 22/5/2021، وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە بەیاننامەیێکدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 3 هەزار و 655 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و 4 هەزار و 778 کەسیش چاک بوونەتەوە، 21 کەسیش گیانیان لە دەست داوە و کۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتە یەک ملیۆن و 164 هەزار و 149 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە ڕوو کە لە کۆی گشتیی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە یەک ملیۆن و 76 هەزار و 804 کەس چاک بوونەتەوە و 16 هەزار و 158 کەسیش گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی ئەو ئامارانەی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو دەکرێنەوە، عێراق پێشەنگی وڵاتە عەرەبییەکانی گرتووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2093

Your Comment

You are replying to: .
captcha