وەزیری ناوخۆی تورکیا کۆتایی بە هاوکارییە ئەمنییەکان لەگەڵ ئەمریکا هێناوە

بەشی جیهان- گۆڤاری میدل ئیست ئای لە زاری سەرچاوەکانی خۆیەوە دەنووسێت وەزیری ناوخۆی تورکیا بەرەبەرە کۆتایی بە هاوکاریی نێوان هێزە ئەمنییەکانی تورکیا و ئەمریکای هێناوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری میدل ئیست ئای ئیدیعا دەکات سولەیمان سۆیلۆ لە دەستپێکی دەست بەکار بوونیەوە وەکوو وەزیری ناوخۆی تورکیا لە ساڵی 2016، دەستی کرد بە کۆتایی هێنانی ناوەناوە بە هاوکارییەکانی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا. ناوبراو پڕۆگرامە ڕاهێنانە هاوبەشەکان و دیکەی بەرنامە ئەمنییەکانی نێوان پۆلیسی تورکیا و پۆلیسی ئەمریکای هەڵپەساردووە و هەر چەشنە دەستڕەسیی ئەمریکای بە زانیارییەکانی پۆلیسی تورکیا لەبارەی گومانلێکراوانەوە بڕیوە.

ئەم گۆڤارە لەبارەی هۆکاری هەڵمەتەکانی وەزیری ناوخۆی تورکیا وابۆی دەچێت کە ناوبراو لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپدا بەشێوەی کاتی سزای خرایە سەر و هەروەها سۆیلۆ ئاماژەی بە ئەگەری تێوەگلانی ئەمریکا بە کودەتای 2016ی تورکیا کردبوو.

گۆڤاری میدل ئیست ئای ئاماژەشی کردووە کە سلێمان سۆیڵو چەندین جار ئەمریکای تۆمەتبار کردبوو بە تێوەگلان بە کودەتای بێ ئاکام لە تورکیا. نزیکانی ناوبراو بەم گۆڤارەیان وتووە سۆیلۆ هەمیشە بەگومانە لە ئەمریکا و سزادانی لەلایەن ئەمریکاوە ناچاری کردووە کە هاوکاریی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی ئەمریکا کۆتایی پێبێنێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2098

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha