دەبێت پەرە بە جووڵە بازرگانییەکانی نێوان سنە و سلێمانی بدەین

بەشی کوردستان- پارێزگاری سلێمانی بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگای کوردستان، بەشداری لە کۆنفرانسی پیشەسازی بانە و ئامادەبوون لە کردنەوەی چەند پڕۆژەی گەشتیاری ڕۆژی یەکشەممە سەردانی کوردستانی کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی دوێنێ یەکشەممە دووهەمی جۆزەردان بە یاوەریی شاندێکی ئابووری گەیشتە پارێزگای کوردستانی ئێران و لە سنووری باشماخی مەریوان لەلایەن بەهمەن مورادنیا پارێزگاری کوردستانەوە پێشوازیی لێکرا.

هەڤاڵ ئەبووبەکر لەبارەی سەردانەکەی بۆ کوردستان بە هەواڵنێرانی وت: هاتنی ئێمە بۆ بەشداری کردنە لە کۆنفرانسێکی پیشەسازیی بازەرگانیی ناوچەی ئازاد لە بانە.

ناوبراو ئاماژەی دایە مەبەستێکی دیکەی سەردانەکەی بۆ سنە و وتی: "بەشدار دەبین لە ڕێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر پەیکەری لێبووردەیی کە لەلایەن بەڕێز هونەرمەندی ناسراوی کوردستان و ئێران هادی زیائەدینی تاشراوە و بەرزترین پەیکەرە لە ئاستی ئەم ناوچەیەدا.

هەڤاڵ ئەبووبەکر درێژەی دا: ئۆمێد دەکەین ئەم هەنگاوانە کە لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتننامەی نێوان پارێزگای کوردستان و پارێزگای سلێمانی-یە بەردەوام بێت کە ساڵانی ڕابردوو بەهۆی دۆخی کۆرۆناوە زیاتر بەشێوەی ئۆنلاین پەیوەندیمان دەگرد، سوپاس بۆ خودا ئێستا بارودۆخەکە هەنگاوێک چووەتە پێشەوە.

پارێزگای سلێمانی ڕاشیگەیاند هیوادارین ئەم سەردان و لێکتێگەیشتن و کارە هاوبەشانە بەردەوام بێت و ئاشتی و ئارامی و بازرگانی هەر وەک چۆن توانیومانە لەسەردەمی کۆرۆنادا درێژەی پێبدەین، هەر بەردەوام بێت؛ ئەمەش دەسکەوتێکی گەورەیە بۆ هەردوولا.

ناوبراو جەختی کردەوە، ئێمە یەکێکین لەو دەوڵەتە دەگمەنانەی کە نەمانهێشتووە بەهۆی کۆرۆناوە جووڵەی بازرگانی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی بووەستێت و تەنانەت گەشەشی کردووە. ئێمە دەبێت پەرە بە جووڵە بازرگانییەکان بدەین کە داهات و هەلی کار و بژیوی خەڵک زیاد بکات و هەروەها ئابووری دەوڵەتیش بچێتە پێشەوە.

هەڤاڵ ئەبووبەکر لە کۆتاییدا وتی: ئێمە جارێکی دیکە بەناوی پارێزگای سلێمانی و حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە سوپاسی خۆشەویستانی بەرپرسی پاریزگای کوردستان دەکەین و ئۆمێد دەکەین پەیوەندییەکان بەردەوام بێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2106

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha