وتەبێژی سوپای سووریای دیموکرات: لەگەڵ ڕووسیا کاری هاوبەش دەکەین بۆ ڕێگری کردن لە ئوپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا دژی کوردستانی سووریا

بەشی سووریا- وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە لێدوانێکدا باسی پێوەندیی ڕاستەوخۆی نێوان سوپای سووریای دیموکرات لەگەڵ ڕووسیا دەکات ئەوەش بە مەبەستی ڕێگری کردن لە ئوپەراسیۆنی چاوەڕواننەکراوی تورکیا لە ناوچەکە.

کوردپرێس:

کینۆ گابریل وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەش لەگەڵ واین مارتۆ وتەبێژی هێزی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژەداعش ئاماژەی بە دانوستانی نێوان ئەو هێزانە لەگەڵ لایەنی ڕووسی کرد.

ناوبراو ڕایگەیاند: لەبارەی پێشێل کردنی ڕێککەوتنەکان لەلایەن تورکیاوە و ئەگەری ئوپەراسیۆنی سەربازیی ئەو وڵاتە دژی کوردەکانی سووریا لەگەڵ لایەنی ڕووسی لە سەر خەتین و دیدارمان کردووە. سوپای سووریای دیموکرات پێبەندە بە پارێزگاری کردن لەخاک و هاووڵاتییانی خۆی. بۆ ئەوەی ڕێگری بکەین لە ئوپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا دژی کوردستانی سووریا.

لای خۆیەوە وتەبێژی هێزەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژەداعش ڕایگەیاند: لە سووڕیا و عێراق داعش 45 هەزار ئەندامی بووە کە زۆرینەی ئەو ئەندامانە دەستبەسەر کراون یان خود کوژراون. ئێستا تەنها 10 هەزا ئەندامی داعش لەو وڵاتەدا هەن و چیتر توانای ئەوەیان نیە کە ناوچەکە داگیر بکەنەوە. بەڵام ئەگەری دەستوەشاندنیان هەیە و دوور نیە دەست بە ڕفاندن و کوشتنی هاووڵاتییان بکەن. لە عێراقیش خۆیان لە ئەشکەوت و چیاکان حەشار داوە بەڵام ئێمە بە دوایاندا دەگەڕێین.

News Code 211

Your Comment

You are replying to: .
captcha