بێ متمانەیی نێوان هەولێر و بەغدا و کاریگەرییەکانی لەسەر نائەمنی ناوچە کێشەلەسەرەکان

بەشی جیهان- ئەنیستیتۆ ژیئۆپۆلتیکاڵ مۆنیتۆر لە ڕاپۆرتێکدا لەبارەی بەهێز بوونی دووبارەی داعش لە ناوچە کێشەلەسەرەکانی عێراق دەنووسێت ئەم ڕووداوە ئەنجامی بێ متمانەیی نێوان کوردەکان و حکوومەتی ناوەندیی عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنیستیتۆ ژیئۆپۆلتیکاڵ مۆنیتۆر لە ڕاپۆرتێکدا کە لەبارەی دۆخی ئەمنیی ناوچە کێشەلەسەرەکانی عێراق بەتایبەت کەرکووک ئامادەی کردووە، وێڕای ئەوەی جەخت لە چالاک بوونەوەی سەرسوڕهێنەری شانەنووستووکانی داعش لەم ناوچەدا ئەدات دەڵێت ئەم پرسە بەهۆی بێ متمانەیی نێوان سەرکردەکانی کورد و حکوومەتی ناوەندیی عێراق و نەبوونی هەماهەنگی لەشەڕی داعشدا ڕوویداوە.

ئەنیستیتۆکە ئاماژە بە دۆخی ژیۆپۆلۆتیکی ناوچە کێشەلەسەرەکانی عێراق دەدات دوای پاشهاتەکانی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لە ساڵی2017 کە دەرکردنی کوردەکانی لەو ناوچانە لێکەوتەوە و دەنووسێت: عێراقییەکان دەترسن لەوەی کە جارێکی دیکە ڕێگە بەهێزە کوردییەکان بدەن کە لە ناوچە جێناکۆکەکاندا ئامادە بن چوونکە هەمیشە پرسی جیابوونەوەی کوردەکان لەعێراق لەئارادایە.

ژیئۆپۆلتیکاڵ مۆنیتۆر جەخت دەکاتەوە ئاسایی بوونەوەی دۆخی ئەم ناوچانە پێویستی بە ڕێکەوتنی سیاسی نێوان کوردەکان و حکوومەتی ناوەندیی عێراقە بەڵام ئەو بێ متمانەییە هەیە هۆکاری وەدەست نەهاتنی ڕێککەوتنە.

ئەم ڕێکخراوەیە لە کۆتاییدا دەڵێت: بەگشتی چەندین هۆکار هەن بۆ نائەمنیی لە ناوچە کێشەلەسەرەکاندا لەوان: نەبوونی متمانە لەنێوان هەولێر و بەغدا، بشێوەیێک کە لە بڕیارە ئەمنیەتییەکان کەوتۆتەوە، ئەگەری کشانەوەی هێزە بیانییەکان. بەم حاڵەشەوە دەڵێت گرینگترین هۆکاری ڕێککەوتنی سیاسی و سەربازی دروست بوونی متمانەیە لەنێوان کوردەکان و عێراق.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2115

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha