ئەمریکا دەیەوێت ئارامی بگەڕێتەوە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا

بەشی سووریا- سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی ستراتێژیکیی فورات لە لێدوانێکدا دەڵێت ئەمریکا دەیەوێت ئارامی بگەڕێتەوە کوردستانی سووریا و هەروەها کوردەکانی سووریاش وەک ئوپۆزسیۆنێکی خاەن دەسەڵاتی سووریا قورسایییان هەبێت.

کوردپرێس:

دوکتور سولەیمان ئەلیاس سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی ستراتێژیکیی فورات لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس ئاماژەی بە سەردانی بەرپرسانی سیاسی و سەربازیی ئەمریکا بۆ کوردستانی سووریا کرد و گوتی: نوێنەرانی ئەمریکا پاش هاتنە سەرکاری جۆبایدەن لە کەرتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و سووریا کاری جیدیتر دەکەن و خوازیاری ئەوەشن کە لە کوردستانی سووریا ئارامی و سەقامگیری جێگیر ببێت.

سولەیمان ئەلیاس گوتیشی: ئەمریکا پێی باشە ئیدارەی خۆسەری کوردی ببێتە چەترێک و هەموو پێکهاتەکانی باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا لە ژێر خۆی کۆ بکاتەوە و لایەنە کوردییەکانیش بە یەکگرتنیان دەتوانن دەوری ئوپۆزسیۆنێکی بەهێز لە سووریا بگێڕن و هەروەها لەبارەی ئابوورییەوە ئەو ناوچەیە بتوانێت لە سەر پێی خۆی بوەستێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئەمریکییەکان بە جید پێیان باشە لە کوردستانی سووریا ئارامی جێگیر بکرێت و هەروەها کە ژمارەیێک لە بەرپرسانی ئەمریکییش داوایان لە کۆشکی سپی کردوە کار بۆ ئەوە دەکرێت کە بە فەرمی دان بە ئیدارەی خۆسەردا بنێن و لە لایێکی دیکەشەوە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، بە هێزێکی سووریای دیموکرات بە هێزێکی توانا و کارامەی شەڕی تیرۆر دەزانێت.

ناوبراو ئاشکراشی کرد: سەردانەکەی بریکاری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و بەرپرسی ئاسایش لە سیاسەتەکانی ئەمریکا بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی کوردستانی سووریای کرد و ئەو سەردانەش لەبارەی سیاسییەوە ئێجگار گرینگ بوو و تەوەری جۆربەجۆری وەک کاروباری ئابووری و یەکگرتنی لایەنە کوردییەکان و داهاتووی ناوچەکە باس کرا.

News Code 2119

Your Comment

You are replying to: .
captcha