هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات: ئامادەین گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەنەکانی قەیرانی سووریا بکەین

بەشی سووریا- هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە لێوانێکدا جەختی کردە سەر ئامادەییی ئیدارەی خۆسەری کوردی لە باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەنەکان بۆ چارەسەری سیاسیی قەیرانی سووریا.

کوردپرێس:

ئەمینە عومەر هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە چارەسەری سیاسیی قەیرانی ئەو وڵاتەدا دەوری تایبەت دەبینێت.

ناوبراو گوتیشی: دانوستانی نێوخۆی سووریا زۆر گرینگە. لە هەموو ئەو دیدارانەدا کە لەبارەی داهاتووی سووریاوە بەڕێوە چووە گەشتووینەتە ڕێککەوتن. لە پێناو جێگیرکردنی سەقامگیریی ناوچەکە و بەرزکردنەوەی ئاستی کارامەییی سیستەمی ئیدارەی خۆسەری باکوور وخۆرهەڵاتی سووریا وهەروەها ژیانی یەکسانی هاووڵاتییان و سەوەرکردنی ئاسایشی هاووڵاتییان چەندین دانیشتن کراوە. ئیدارەی خۆسەر لە ماوەی ئەو 7 ساڵەدا کە دامەزراوە قۆناغێکی ئێجگار سەختی بڕیوە و لە بەرامبەر توندترین هێرشەکانی سوپای تورکیا بەرخۆدانی کردووە.

بەگوێرەی نووسراوی هاوار نیوز ئەمینە عومەر لە لێدوانەکەیدا ئەوەشی بیر هێناوەتەوە: لە کاتی دامەزرانی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتەوە بەردەوام بۆ چارەسەرێکی سیاسی لە سەر بنەمای دانوستان ودیالۆگ هەوڵی تەواومان داوە. بۆ ئەوەی بگەینە ڕێککەوتنێک کە هاووڵاتییان لەم نەهامەتییە گەورەیە ڕزگاریان ببێت. قۆناغی سەختمان بڕیوە. تیرۆریستانی داعشمان لە شەڕی قورسدا شکست داوە و بەرپەرچی عەقڵیەتی ئیرهابی و تیرۆر دەدەینەوە. هەروەها دژی هەموو سیاسەتێکی دابەش کردنی سووریا یان داگیر کردن و گۆڕینی دیموگرافیای سووریاین.

News Code 212

Your Comment

You are replying to: .
captcha