شەقامێکی تاران ناوی "سەردەشت"ی لێنرا
بەشی ئێران- لیژنەی ناودانان لە ئەنجومەنی شاری تاران ناوی شەقامی کاجیان بۆ شەقامی سەردەشت گۆڕی کە ئەو شەقامە دەکەوێتە شەستیی شەهید چەمران و سەرووی شەقامی باقرخان.

کوردپرێس:

محەمەد جەواد حەقشناس سەرۆکی لیژنەی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیی ئەنجومەنی شاری تاران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی یادی قوربانیانی کیمیابارانی شاری سەردەشت، ناوی شەقامێکی شاری تارانیان گۆڕی بۆ "سەردەشت".

حەقشناس گوتیشی ئەو ناوگۆڕینە دەرفەتێکە بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی شاری سەردەشت.