نۆ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەست دا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە 24 کاژێری رابردوودا نۆ هەزار و 319 پشکنینیان کردووە کە 651 تووشبووی نوێ تۆمارکراون. هاوکات نۆ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

کوردپرێس:

بەپێی راگەیێندراوی ژمارە 454ـی تەندروستی، لە هەولێر زۆرترین پشکنین کراوە، لە سلێمانیش لە کۆی دوو هەزار و 161 پشکنین، 253 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون کە زۆرترین تووشبووی کۆرۆنایە لە هەرێمی کوردستان لە 24 کاژێری رابردوو.

لەکۆی نۆ تووشبووی کۆرۆناش کە گیانیان لەدەستداوە، چوار تووشبوویان لە دهۆک بوون، دوو تووشبوو لە هەولێر و دوو تووشبوو لە سلێمانی، تووشبوویێکیش لە گەرمیانە.

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە هەرێمی کوردستان 166 هەزار و 702 کەسن کە 151 هەزار و 501 تووشبوویان چاکبوونەتەوە. هاوکات چوار هەزار و 238 تووشبوو گیانیان لەدەست داوە.

News Code 2127

Your Comment

You are replying to: .
captcha