ڕووسیا پێشوازی لە پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان دەکات
بەشی جیهان- کۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسی کە لەگەڵ ڕۆسنەفتی ئەو وڵاتە سەرقاڵی پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانن ڕایانگەیاندووە کە پێشوازی دەکەن لە سەرمایەدانان و وەبەرهێنانی زیاتر لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم.

کوردپرێس:

کۆمپانیای زەبەلاحی ڕۆسنەفتی ڕووسی ساڵی 2017 گرێبەستێکی 4 ملیار دۆلاریی بۆ کاری وەبەرهێنان و بەبازاڕکردن و پەرەپێدانی بۆریی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان واژۆ کردووە، هەروەها کۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسیاش کە کۆمپانیایێکی دیکەی نەوتی ئەو وڵاتەیە پێشوازیی کردووە لە چالاکی کردن لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان.

کۆمپانیای گازپرومی ڕووسیاش لە دوو کێڵگەی نەوتی بەتایبەت لە ناوچەی گەرمیانی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی کارکردنە. ئەو کۆمپانیایە لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاندووە پێشوازی دەکات لە دۆزینەوە و پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان.

وادی یاکۆفلۆف جێگری سەرۆکی کۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسیا لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند: سەربازی سنوورداربوونی کارکردن بە هۆی پەتای کۆرۆنا، ئێمە بەردەوام بووین لە پڕۆژەکانی خۆمان لە هەرێمی کوردستان و پێشوازی دەکەین لە پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم.

کۆمپانیای گازپرۆی لە سەرەتای بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە کێڵگە شاکلای هەرێمی کوردستان 4 ملوێن تەن نەوتی خاوی بەرهەم هێناوە.

کۆمپانیاکە 80 لەسەدی پشکی بەرهەمهێنانی نەوتی کێڵگەی شاکلای بەدەستەوەیە و 40 لە سەدی پشکی کێڵگەی نەوتی گەرمیانیشی بۆ خۆی مسۆگەر کردووە.

زۆربەی گرێبەستە نەوتییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و دەیان کۆمپانیای نەوتی بیانی لە ناوچەکە بە شێوەی هاوبەش لە پشک وەرگرتنی بەرهەمی نەوتی خاو واژۆ کراوە.