کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئاوڕ لە پرسی کوردانی سووریا بداتەوە

بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK-S) دەڵێت: پێویستە پرسی کوردەکانی سووریا لەلایەن کۆمەڵگای جیهانییەوە بەدواداچوونی بۆ بکرێت و ئاوڕ لە مافی کوردەکان بدرێتەوە.

«عەبدولڕەحمان ئاپۆ» ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK-S) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی بە سەردانی بەرپرسانی ئەمریکی بۆ کوردستانی سووریا دا و وتی: لەم ماوەیەدا چەندین کۆبوونەوەی دیپلۆماتیک لەلایەن وڵاتانی زلهێزەوە لەوان ئەمریکا لە کوردستانی سووریا بەڕێوە چووە. ئەمریکا گەرەنتیی دانوستانەکانی نێوان ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کورد (PYNK)ی کردووە کە لەئێستادا ڕاگیراوە.

ناوبراو درێژەی دا: هەڵبەت چەندین پرس و بابەت لەم کۆبوونەوانەدا باسیان لەسەر دەکرێت. هەندێک پرس وەکوو درێژەی گفتوگۆی کوردی-کوردی و جەخت کردن لەسەری، درێژەی کۆبوونەوەکان لەگەڵ نوێنەرانی ئەمریکا، دۆخی کوردەکان لە کوردستانی سووریا لە عەفرینەوە تا دیرک و یەکگرتنی لەگەڵ بڕیارنامەی 2254ی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەو تاوانانەی لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەردا لەحەقی کوردەکانی سووریا دەکرێت و ئیدانەی کردنی لە لایەن ئەنەکەسە-وە؛ بۆ شاندی ئەمریکی شی دەکرێنەوە.

عەبدولڕەحمان ئاپۆ جەختی کردەوە پێویستە پرسی کوردەکانی سووریا لەلایەن کۆمەڵگای جیهانییەوە بەدواداچوونی بۆ بکرێت و ئاوڕ لە مافی کوردەکان بدرێتەوە، هەرچەند کە بزووتنەوەی کوردی درێژەی ببێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2133

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha