هەرێمی کوردستان خەرج کردنی قەرزی کۆمپانیا نەوتییەکانی ڕاگرت

بەشی جیهان- کۆمپانیای نەوتی جەنەل ئەنەرژی ایگەیاند تەنها حەقدەستی مانگانەی خۆی لە هەرێمی کوردستان وەرگرتووە و خەرج کردنی قەرزە پێشووەکانی 2019 و 2020 ڕاگیراوە.

کوردپرێس:

کۆمپانیای نەوتی جەنەل ئەنەرژی ڕایگەیاند 19 ملوێن دۆلار بۆ حەقدەستی مانگی مارچی 2021 لە ڕێگای فرۆشتنی نەوتی کێڵگەکانی تاڤگە و تەق تەق و سەرتا لە هەرێمی کوردستان وەرگیراوە.

ئەو کۆمپانیایە لە ڕاگەیێنداروەکەی خۆیدا دەڵێت خەرج کردنی قەرزەکانی کۆتای 2019 و ناوەڕاستی 2020 لە لایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕاگیرا کە ئەو پارەیە بە هۆی پەتای کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت وەک قەرز لای حکوومەت مابوویەوە.

جەنەل ئەنەرژی دەشڵێت حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نامەیێکدا کە بۆ کۆمپانیا نەوتییەکانی چالاک لە هەرێمی کوردستان نووسیویەتی داوای دیالۆگی کردووە بۆ چاکسازی کردن لە هێوازی خەرج کردنی قەرزەکان کردووە و لە ئێستادا خەرج کردنی قەرزەکان بۆ کۆمپانیا نەوتییەکان لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە ڕاگیراوە.

ئەو کۆمپانیایە هیوای ئەوەی خواستووە کە بە زووترین کات قەرزەکانی خۆی لە هەرێمی کوردستان وەربگرێتەوە کە دەگات 8.2 ملوێن دۆلار.

News Code 2137

Your Comment

You are replying to: .
captcha