دانیشتنێک ی تایبەت بە ئاسایشی سنوورەکانی نێوان ئێران و تورکیا لە شاری وان بەڕێوە چوو

بەشی تورکیا- کۆبوونەوەی تایبەت بە ئاسایشی سنوورەکانی نێوان تورکیا و ئێران بە بەشداریی نوێنەرانی هەر دوو لایەن لە شاری کوردنشینی وانی تورکیا بەڕێوە چوو.

کوردپرێس:

دانیشتنی تایبەت بە تاوتوێ کردنی ئاسایشی سنوورەکانی نێوان تورکیا و ئێران بە میوانداریی یۆنس ئاتامان، قایمقام و سەرپەرشتیاری شارەوانیی شاری سارای پارێزگای کوردنشینی وان و بە بەشداریی شاندێکی ئێران بە سەرپەرشتیاریی سەرهەنگ زەینال رادا فەرماندەی سنوورەوانیی شاری خووی بەڕێوە چوو.

بەگوێرەی نووسراوی ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵۆ، لە دانیشتنەکەدا ئاتامان جەختی کردە سەر چەند تەوەری گرینگی تایبەت بە ئاسایشی سنوورەکانی نێوان ئێران وتورکیا و گوتیشی: لەبارەی کارامەبوونی بڕیارەکانی ئەو دانیشتنەوە گەشبینن بە قەراری هەر دوو لایەنی ئێران وتورکیا.

لە دانیشتنەکەدا هەردوو لا لەبارەی ئەو بڕیارانەی دەرکراون پرۆتۆکۆلێکی هاوبەشیان واژۆ کرد.

News Code 214

Your Comment

You are replying to: .
captcha