کۆرۆنا بەردەوام لەپەرەسەندندایە/ 469 هاووڵاتیی دیکەی ئێران بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 483 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 46 هەزار و 207 حاڵەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشەمە 5ی سەرماوەزی 1399 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش 13 هەزار و 843 هاووڵاتیی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون و بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 894 هەزار و 385 حاڵەت.

هەر بە وتەی سادات لاری لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 469 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانییانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 46 هەزار و 207 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 625 هەزار و 606 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.

News Code 215

Your Comment

You are replying to: .
captcha