له‌ هه‌رێمى کوردستان ژماره‌ى تووشبوانى کۆرۆنا گه‌یشته‌ 168 هه‌زار و 862 که‌س

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێکدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات کە له‌ هه‌رێمى کوردستان 198 تووشبووى دیکه‌ى په‌تاى کۆرۆنا ده‌ستنیشان کران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌‌ 29/5/2021، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێکى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووکدا بڵاو کرده‌وه‌، له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌که‌دا ئامارى 24 کاتژمێرى ڕابردووى کۆرۆنا له‌ هه‌رێمى کوردستان خراوه‌ته‌ ڕوو و باس له‌وه‌ کراوه‌، له‌ هه‌رێمى کوردستان 198 تووشبووى دیکه‌ى کۆرۆنا ده‌ستنیشان کراون،پێنج که‌سى دیکه‌ش به‌هۆى په‌تاکه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا، هه‌زار و 104 که‌سیش چاک بوونه‌ته‌وه‌.

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى باسى له‌وه‌ش کردووه‌، له‌ هه‌رێمى کوردستان ژماره‌ى تووشبوانى کۆرۆنا گه‌یشته‌ 168 هه‌زار و 862 که‌س.

ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:

ڕاگەیاندراوی ٢٤ کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ٤٥٨

١. پشکنین: ٥٥٥٣ پشکنینی نوێ

١٥٩٨ هەولێر

١٠٢١ سلێمانی

٢٩٣٤ دهۆک

٠ هەڵەبجە

٠ گەرمیان

٠ ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: ١٩٨ تووشبووی نوێ

١٦ هەولێر

٣٢ سلێمانی

١٥٠ دهۆک

٠ هەڵەبجە

٠ گەرمیان

٠ ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: ١١٠٤ چاکبوون

٢٠٥ هەولێر

١١٢ سلێمانی

٧٤٥ دهۆک

١٠ هەڵەبجە

٢٣ گەرمیان

٩ ڕاپەڕین

٤. مردن: ٥ مردن

٣ هەولێر

٠ سلێمانی

١ دهۆک

٠ هەڵەبجە

١ گەرمیان

٠ ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ ٢١٨٧١ دەرچوو

پشکنین ١٨٥٦٢٢٥ ٦٤٥٦٥٧ هەولێر، ٤٤١٧٠٨ سلێمانی، ٧٥٣٣٥٢ دهۆک، ١٥٥٠٨ هەڵەبجە

تووشبوون ١٦٨٨٦٢ ٥٢٦٧٥ هەولێر، ٥٣٣٥٣ سلێمانی، ٥٩١٣٠ دهۆک، ٣٧٠٤ هەڵەبجە

چاکبوون ١٥٥٠٦٩ ٤٨٢٧١ هەولێر، ٤٦٩٥٧ سلێمانی، ٥٦٤٦١ دهۆک، ٣٣٨٠ هەڵەبجە

لەژێر چارەسەر ٩٥٢٧ ٣٢٣٨ هەولێر، ٤٤٤٠ سلێمانی، ١٦٧٢ دهۆک، ١٧٧ هەڵەبجە

مردن ٤٢٦٦ ١١٦٦ هەولێر، ١٩٥٦ سلێمانی، ٩٩٧ دهۆک، ١٤٧ هەڵەبجە

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە https://gov.krd/coronavirus/dashboard/.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ١٢٢.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2178

Your Comment

You are replying to: .
captcha