وەفدێکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، رۆژی یەكشەممە وەفدی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی مەعلومە لە زاری جووتیار عادل وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوی كردووەتەوە، رۆژی یەكشەممە وەفدی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات بۆ گفتوگۆكردن لەسەر مەلەفە هەڵواستراوەكان، لەناویشیاندا رێكەوتن لەسەر بوجە و پشكی هەرێم.

روونیشی كردووەتەوە، ئامانجی سەردانەكە بۆ گفتوگۆكردنە لەسەر لێكتێگەیشتنەكانی تایبەت بە جێبەجێ كردنی پرۆژە یاسای بودجە و ناردنی پشكی هەرێم لەلایەن بەغداوە.

وتەبێژی حكوومەتی هەرێم جەختی لەوەش كردووەتەوە، تائێستا بەغدا بەپێی ئەو رێكەوتنەی كراوە پشكی هەرێمی كوردستان نەناردووە، حكوومەتی هەرێمیش ئامادەیی تەواوی پیشانداوە بۆ جێبەجێ كردنی رێكەوتنەكە و پاشەكشە ناكەین لە جێبەجێ كردنی پابەندییەكان، ئەوەش لە كۆبوونەوەكانی رۆژی یەكشەممە لەگەڵ بەغدا جەختی لەسەر دەكرێتەوە.

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2180

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha