نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق و هەرێمی کوردستان چاوپۆشی لە گەندەڵی دەکەن

بەشی جیهان- یۆرۆپین ڤیووز ڕایدەگەیێنێت هەوڵەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە عێراق و هەرێمی کوردستان ناتەواوە و جەخت لە زیاتر بوونی هەڵمەتەکانی ئەو دوو ڕێکخراوەیە دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئابووری لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یۆرۆپین ڤیووز لە ڕاپۆرتێکدا باس لەوە دەکات کە حکوومەتی ناوەندیی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاستی جیهانیدا لە پلەکانی سەرووی گەندەڵی وەستاون. گۆڤارەکە وەکوو بەڵگە هێنانەوە ئاماژە بە دوایین ڕاپۆرتەکانی ناوەندی نێونەتەوەیی شەفافیەت دەکات کە دەڵێت عێراق لە ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەیە کە کەمترین شەفافیەتی لەبارەی داهات و تێچووەکانیەوە هەیە.

گۆڤارەکە هەروەها ئاماژە دەکات بە ڕاپۆرتەکەی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لەسەر دیارنەمانی 150 ملیار دۆلار لە داهاتە گشتییەکان عێراق لەسەردەمی ڕووخانی ڕەژێمی سەدام حسێن لە ساڵی 2003 و داخوازیی ناوبراو بۆ پێکهێنانی هاوپیمانیی دژە گەندەڵی. نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەورووپا بە تەرخان کردنی 15 ملیۆن یۆرۆ پێشوازییان لە داخوازییەکەی بەرهەم ساڵح بۆ بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی و شەفافیەتی دارایی کرد.

بەمحاڵەیشەوە، یۆرۆپین ڤیووز دەڵێت ڕێژەی گەندەڵیی ئابووریی لە حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان زۆر بەربڵاوتر لەوەیە کە بەم هەنگاوانەی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەورووپا ڕابگیردرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2184

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha