کونسۆڵی ئێران و وەزیری کاری هەرێمی کوردستان کێشە و گرفتەکانی کرێکارانی ئێرانییان لە هەرێم تاوتوێ کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کونسۆڵی ئێران و وەزیری کاری هەرێمی کوردستان لە سلێمانی کۆ بوونەوە و کێشە و گرفتەکانی کرێکارانی ئێرانی گواستنەوەی زیندانییانی ئێرانییان لە هەرێم تاوتوێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کونسۆڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند، مەهدی شووشتەری، سەرکونسۆڵی ئێران لە سلێمانی ڕۆژی شەممە 8ی جۆزەردانی 1400 لەگەڵ کوێستان محەمەد وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتیى هەرێمی کوردستان کۆ بووەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە تۆکمە کردنی هاوکارییەکان کرا لەبوارەکانی مەشق و ڕاهێنانی تەکنیکی و چارەسەر کردنی کێشەی کرێکارانی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان و هەروەها گواستنەوەی زیندانیانی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2185

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha