پارێزگاری سلێمانی لە سنە سەردانی زانستگای کوردستانی کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگاری سلێمانی و شاندی یاوەری بەشە جیاجیاکانی زانستگای کوردستانیان لە شاری سنە بەسەر کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەڤاڵ ئەبووبەکر و شاندی یاوەری سەردانی زانستگای کوردستانیان کرد و لە کۆبوونەوەیێکدا کە جێگری پارێزگاری کوردستان، سەرۆکی زانکۆی کوردستان و جێگرەکانی ئامادەی بوون جەختیان لە هاوکاریی زانستیی نێوان زانکۆی کوردستان و زانستگاکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.

لەسەردانەکەیدا هەڤاڵ ئەبووبەکر، پارێزگاری سلێمانی ناوەندی کوردستان ناسیی زانکۆی کوردستانیشی بەسەر کردەوە و دکتۆر مەسعوود بینەندە وێڕای ناساندنی ئەنستیتۆی کوردستان ناسی و دەسکەوتەکانی ناوەندەکە، داوای هاوکاریی زانکۆکانی هەرێمی کوردستانی کرد لەگەڵ ناوەندیی کوردستان ناسیی زانستگای کوردستان لەشاری سنە.

هەروەها لە کۆبوونەوەیێکدا کە کە جێگری پارێزگاری کوردستان، سەرۆکی زانکۆی کوردستان و جێگرەکانی ئامادەی بوون، دکتۆر ڕەحمەت سادقی سەرۆکی زانستگای کوردستان زانکۆکەی بە هەڤاڵ ئەبووبەکر و شاندی یاوەری ناساند و باسی لە پێگەی و پلەی زانستگای کوردستان کرد لە ڕیزبەندە جیهانییەکاندا.

ناوبراو ئاماژەشی بەوە دا کە نیزیکەی 600 خوێندکاری بیانی لە زانسگای کوردستان فێرە زانست بوونن.

لای خۆیەوە هەڤاڵ ئەبووبەکر لە کۆبوونەوەکەدا بە ئاوڕ دانەوەی لە بوونی 11 زانستگا و چەندین ناوەندی لێکۆڵینەوە لە سلێمانی ئامادەیی خۆی بۆ هەرچەشنە هاوکاریێکی زانستی لەگەڵ زانستگای کوردستان و ناوەندی کوردستان ناسیی ئەو زانستگایە لە شاری سنە دەربڕی.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2187

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha