دانوستانی نێوان ENKS و PYNK بەهۆی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکاوە ڕاگیراوە

بەشی سووریا- ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK-S)  دەڵێت: لەئێستادا ئەنەکەسە لە کۆبانی نووسینگەی کردۆتەوە و ئێمە خۆمان ئامادە دەکەین پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریاش نووسینگەکانی دووبارە بکاتەوە.

«موسلیم محەمەد» ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK-S) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە ڕاگرتنی دانوستانەکان لەنێوان ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانی کورد لە سووریا و ڕایگەیاند: دانوستانی نێوان لایەنەکان ڕاگیراون و هۆکارەکەشی بۆ هەڵبژاردنەکان لە ئەمەریکا دەگەڕێتەوە و لایەنی ئەمریکی ئێستا لە دانوستانەکاندا ئامادە نییە بەڵام گفتوگۆکان درێژەی پێدەدرێت.

ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK-S) کە ئێستا لە هەولێر نیشتەجێیە لەبارەی سەردانەکەی ئەم دواییەی بۆ ناوچەی کۆبانی وتی: بشێوەی گشتی دۆخی کۆبانی نۆرماڵە بەڵام لەباری پزیشکی و کۆرۆناوە دۆخێکی باشی نییە و کێشەی ئابووری و بێکاریش بوونی هەیە.

ناوبراو زیادی کرد: چەندین نەفەر لە ڕۆژێکدا بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دەدەن و ئەوەش بۆ لەبەرچاو نەگرتنی ڕێنماییە تەندروستییەکان دەگەڕێتەوە.

موسلیم محەمەد لەبراەی دۆخی ئابووریی کۆبانی وەبیری هێنایەوە: دۆخی ئابووریی کۆبانی زیاتر بەسراوەتە دەروازە سنوورییەکانەوە لەگەڵ تورکیا ئەمەش کاریگەریی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان دروست کردووە.

ناوبراو ئاشکراری کرد لەباری ئەمنییەوە دۆخەکە جێگیرە بەڵام مەترسیی هێرش کردن لەلایەن گرووپە توندڕەوەکان و تەنانەت تورکیاش لە ئارادایە.

ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK-S) لەبارەی کردنەوەی نووسینگەی حزبەکەی لە کۆبانی ڕایگەیاند: لەئێستادا ئەنەکەسە لە کۆبانی نووسینگەی کردۆتەوە و ئێمە خۆمان ئامادە دەکەین پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریاش نووسینگەکانی دووبارە بکاتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: لەئێستادا زەمینە بۆ چالاکیی سیاسی لە کۆبانیدا فەراهەمە و هەم ئەنەکەسە و هەم پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا کاریگەرییان هەیە و خەڵک پێشوازییان لێدەکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 219

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha