داربڕین تەنها بیانوویێکە/ مەبەستی تورکیا ئاوارەکردنی کوردە

بەشی سووریا- ئەندامێکی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (p.d.k.s) بە کوردپرێسی گوت: دەوڵەتی تورکیا بە بڕینەوەی دارەکانی هەرێمی کوردستان و تێکدان و ڕووخاندنی خانوو و گوندەکان دەیەوێت هاووڵاتییانی ئەو ناوچانە ئاوارە بکات و ناچاریان بکات بە کۆچ کردن.

کوردپرێس:

گەلۆ عیسا ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (p.d.k.s) لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس ئاماژەی بە مەسەلەی داربڕینەکەی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان کرد و گوتی: ئەم کارە دەستدرێژیی تورکیایە و ئەمە شتێکی تازە نیە. تورکیا لە کوردستانی سووریا و عەفرینیش دەستی کردبوو بە بڕینی دارەکان و تیرۆریستانی پاڵپشتکراوی ئەردۆغان دارەکانیان تاڵانفرۆش کردووە.

گەلۆ عیسا دەشڵێت: ئامانجی ئەوان لە بڕینی دارەکان ئەوەیە نفووز و کۆنتڕۆڵیان لەو ناوچانە زیاد بکەن. ئەم ڕەفتارە فەرهەنگی دەوڵەتی تورکیایە و دەیەوێت ئاوەدانی و شارستانیەت لەو ناوچانە نەبێت بۆ ئەوەی بتوانێت زیاترین زیان بە کوردەکان بگەیەنێت. ئەمەش لە نموونە پێشووەکاندا بینراوە.

ناوبراو زیادی کرد: تورکیا ئەو ڕەفتارەی لە کوردستانی تورکیا و لە هەرێمی کوردستانیش دووپات کردۆتەوە. دەوڵەتی تورکیا بەو کارەی دەیەوێت هاووڵاتییان لەو ناوچانە ئاوارە بن و خانوو و گوندەکان خاپوور بکات و دارەکان ببڕێت.

ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (p.d.k.s) ئاشکراشی کرد: تورکیا مافی ئەو کارەی لە خاکی هەرێمدا نیە و ئەوە دژی پەیڕەوی دەولییە. بۆیە پێویستە هەرێمی کوردستانیش و عێراقیش کاردانەوەیان هەبێت و لای نەتەوەیەکگرتووەکان سکاڵا تۆمار بکەن و ڕێگە نەدەن تورکیا شارستانیەت و ئاوەدانیی ناوچەکە خاپوور بکات.

News Code 2219

Your Comment

You are replying to: .
captcha