جۆ بایدن لەسەر ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا مامەڵە لەگەڵ پووتین دەکات

بەشی جیهان- گۆڤارە ئەمریکییەکان دەڵێن هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ کشانەوەی کۆمپانیا نەوتییەکانی وڵاتەکەی لەناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا بەو مەبەستەیە کە ڕووسیا ڕازی بکات بە کردنەوەی دەروازەی یەعرووبیە لە عێراق بۆ ئەوەی یارمەتییە نێونەتەوەییەکان بەو ناوچانە بگات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیدارەی بایدن خۆی بواردووە لە درێژ کردنەوەی مۆڵەتی کۆمپانیای نەوتیی دیلتا کرنسێست ئینێرجی بۆ کار کردن لە سووریا کە لە دواهەمین ڕۆژەکانی سەردەمی ترەمپدا مۆڵەتی نۆژەن کردنەوەی بیرە نەوتیەکانی ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریای پێدرابوو.

ژمارەیێک لە بەرپرسانی ئەمریکی بە ئاسۆشیتێدپرێس و سپای تاک-یان گوتووە جۆ بایدن دەیەوێت تۆمەتی دزینی نەوتی سووریا لە خۆی دوور بخاتەوە و لەبری ئەوەش هەوڵ دەدات ڕووسیا و چین ڕازی بکات بە کردنەوەی دەروازەی سنووریی یەعرووبیەی عێراق بەمەبەستی گیاندنی یارمەتییە نێونەتەوەییەکان لەو دەروازەیەوە بە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان.

شایانی باسە ئەو دوو وڵاتە پێشتر لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا لاریی خۆیان لەسەر کردنەوەی ئەو دەروازەیە کە عێراق بە ناوچە کوردنشینەکانی سووریاوە گرێدەدات، ڕاگەیاندبوو.

ژمارەیێک لە میدیاکانی ئەمریکا ئەم کارەی جۆ بایدن بە خەڵات کردنی پووتین دەزانن چوونکە بەگوێرەی دەیلی بیست، گرێبەستە پێشووەکانی ڕووسیا لەگەڵ سووریا لەبارەی دەرهێنانی نەوت و غاز لەناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا هەر بەو شێوەیە ماوەتەوە و بە ئاوڕدانەوە لە نەبوونی ستراتێژیی ڕوونی ئەمریکا لەبارەی سووریا، پێش بینی دەکرێت کۆمپانیا ڕووسییەکان لە داهاتوویێکی نزیکدا دەست بەسەر کێڵگە نەوتییەکانی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردەکانی سووریادا بگرن.

ئیدارەی جۆ بایدن هەوڵێکی دیکەی بۆ گۆڕینی سیاسەتەکانی ترەمپ لەبارەی سووریا ئەنجام داوە ئەوەش کەم کردنەوەی یارمەتیە سەربازییەکانە بۆ هێزە کوردەکان لە یاسای بوودجەی بەرگریی 2022ی ئەمریکا. بەڵام یارمەتییە ئابوورییەکانی واشنتن بەمەبەستی نۆژەن کردنەوە و سەقامگیر کردنی باکووری سووریا پەسەند کراوە، کە لە سەردەمی ترەمپدا بڕابوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2225

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha