سەرکۆنسوڵی ئێران لە هەولێر، پیرۆزباییی یادی دامەزرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نەسروڵڵا ڕەشنوودی، سەرکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، سەردانی یەکێک لە نووسینگەکانی یەکێتیی کرد و پیرۆزباییی یادی دامەزرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کونسۆڵخانەی ئێران لە هەولێر بڵاوی کردەوە؛ بە بۆنەی چل و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنیەوە نەسروڵڵا ڕەشنوودی، سەرکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، سەردانی یەکێک لە نووسینگەکانی یەکێتیی کرد و پیرۆزباییی یادی دامەزرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد.

لە سەردانەکەدا ئاماژە درایە پێوەندیی زۆر باشی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران و جەخت کرایەوە لە گەشەپێدان و تۆکمە کردنی هەمە لایەنەی پێوەندییەکان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2228

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha