وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاماری 24 کاتژمێری تایبەت بە کۆرۆنای بڵاو کردەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەدوێنێوە 9592 پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا ئەنجام دراون و لەو ژمارەیەش 589 تووشبووی نوێ تۆمارکراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەش کردووە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 589 تووشبووی نوێ تۆمارکراون کە زۆرترین ژمارەیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بون.

ئەوەش هاتووە، لەو ماوەیەدا 791 توشبو چاک بوونەتەوە و  7 تووشبووی پەتاکەش مردوون کە بەگوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیە بوون هەڵەبجە 1 کەس، سلێمانی 1 کەس و لە دهۆکیش 5 تووشبوو مردوون.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113