وەزارەتی ته‌ندروستیی عێراق دوایین ئاماری مردن و تووشبوون بە کۆرۆنای راگه‌یاند

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له‌ دوێنێوه‌ 26 تووشبووی کۆرۆنا مردوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له ‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌، له‌ 24 کاتژمێری رابردوودا 4262 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون و کۆی گشتیی تووشبووان گه‌یشته‌ 1.214.367 توشبو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌، 4111 تووشبووی کۆرۆناش چاک بوونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها 26 تووشبووی کۆرۆنا مردوون، 2 که‌سیان له‌ سلێمانی و 5 که‌سیشیان له‌ دهۆک بوون، هه‌روه‌ها 21.302 ژه‌م ڤاکسینیش بۆ هاوڵاتیان به‌کارهێندراون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2247

Your Comment

You are replying to: .
captcha