پەرلەمانتارێکی هەدەپە شەش ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا
بەشی تورکیا- دادگای چواری تاوانە قورسەكانی ئامەد، سزای شەش ساڵ و سێ مانگ بەندکردنی و بەسەر پەرلەمانتارێكی پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) سەپاند.

کوردپرێس: ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا بڵاویان كردەوە، كەمال بولبوول ئەندام پەرلەمانی هەدەپە لەسەر بازنەی ئەنتاڵیا، بە تۆمەتی ئەوەی بە نهێنی ئەندامی پەكەكەیە و كاری بۆ ئەوان كردووە، بۆیە دادگای چواری تاوانە قورسەكانی ئامەد سزای شەش ساڵ و سێ مانگ زیندانی كردنی بەسەردا سەپاندووە.

دانیشتنی دادگا بەبێ ئامادەبوونی بولبوول بەڕێوە چووە، بەڵام بڕیاری دادوەر دراوەتە دەستی پارێزەرەكەی بولبوول، هەروەها وێنەیێكی بڕیارەكەیان بۆ پەرلەمانی توركیا و وەزارەتی دادی توركیاش ناردووە، تا پارێزبەندی لەسەر هەڵبگرن و زیندانی بكرێت.

بڕیارە لە ماوەیەكی نزیكدا پەرلەمانی توركیا وەڵامی دادگای ئامەد بداتەوە.

سەرچاوە: باسنیووز

 

کۆدی هەواڵنێز: 60113