شەڕی ئەمڕۆکەی زلهێزەکان لە کوردستانی سووریا لەسەر نەوتە

بەشی سووریا- ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (الپارتی) دەڵێت: ئەمریکا دەستی بەسەر کێڵگە نەوتییەکانی کوردستانی سووریادا گرتووە.

«حسێن مەستۆ» ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (الپارتی) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە گرێبەستی نەوتیی نێوان کۆمپانیای نەوتیی ئەمریکیی کرسێنت و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردستانی سووریا و ڕایگەیاند: ئێمە ئاگامان لەم گرێبەستە نییە. ئەمریکا لە هەر شوێنێک بەرژەوەندییەکانی دەستەبەر بێت لەو شوێنە ئامادە دەبێت و ئەمڕۆ کێڵگە نەوتییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەپارێزێت. هە رگرێبەستێک بەرژەوەندیی خەڵکی ئێمەی تێدا نەبێت ئیعتیباری نییە.

ناوبراو زیاتر وتی: ئەمڕۆ نرخی کاڵا و شت و مەک لە کوردستان زۆر گرانە و نرخی نەوت و گاز و ئاو و کارەبا زۆر بەرز بووەتەوە و ئەمەش دەریدەخات کە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر شتێکی بەدەستەوە نییە و ئەمریکا دەستی بەسەر کاروباری نەوتیی کوردستانی سووریادا گرتووە.

ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (الپارتی) درێژەی دا: بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و حکوومەتی ناوەندیی سووریا هیچ دەسەڵات و بڕیارێکیان بەدەستەوە نییە و ئەمریکا و ڕووسیا کە بەدوای سەرچاوەکانی ئەم وڵاتەدان خەریکی حوکمڕانین لەم ناوچەیەدا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2259

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha