سەرۆککۆماری ئێران: زۆری نەماوە ملهوڕەکان لە ئەمریکا بچنە زبڵدانی مێژووەوە

بەشی ئێران- حەسەن ڕۆحانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند ئەوانە لە ئیدارەی ئێستای کۆشکی سپی ملهوڕییان دەکرد و شەڕیان بە جیهان دەفرۆشت گەشتوونەتە دوا وێستگە و زۆری نەماوە بچنە زبڵدانی مێژووەوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی پێنجشەمە 6ی سەرماوەزی 1399 حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران بەشداریی کردنەوەی سێ پڕۆژەی زەبەلاحی کۆمپانیای نەوتی نیشتمانیی ئێرانی کرد و لە لێدوانێکدا کە بە ڤیدیۆ کۆنفڕانس پێشکەشی کرد تیشکی خستە سەر دۆخی ئابووریی ئێران و ئەو کێشانەی لەبارەی ئابوورییەوە بە هۆی سزاکانی ئەمریکاوە داوێنی ئێرانی گرتووە.

ڕۆحانی لە لێدوانەکەیدا ڕایگەیاند ئەو پڕۆژەیەی ئێستا دەکرێتەوە بە ڕێژەی 30 هەزار ملیار تمەن پارەی بۆ سەرف کراوە و ئەوەش دەیسەلمێنێت کە پێچەوانەی بۆچوونی دوژمنانی ئێران، ئەو وڵاتە بە ئەو پەڕی توانایەوە بەردەوامە لە وەبەرهێنان و پێشخستنی ئابوورەکەی.

سەرۆککۆماری ئێران گوتیشی: ئێران دەتوانێت بە بەهایێکی ئێجگار کەمتر کۆی پێداویستییەکانی ناوچەکە دابین بکات و ئابووری ئەو وڵاتە بەرەو ئابووری بێ نەوت ڕۆشتووە و ئەوەش یارمەتیدەر بووە لە پێشخستنی کەرتی ئابووریی وڵاتەکە.

News Code 226

Your Comment

You are replying to: .
captcha