باڵیۆزخانەی ئەمریکا بەتوندترین شێوە ئیدانەی هێرشەکەی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە دەکات

بەشی جیهان- باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بەتوند ترین شێوە ئیدانەی هێرشەکەی پەکەکەی بۆسەر پێشمەرگە کرد و ڕایگەیاند، پێکەوە لەگەڵ هەرێم کار دەکەن بۆ دروست کردنی سەقامگیری.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ یەکشەممە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لەبارەی رووداوەکانی چیای مەتیناوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "سەرکۆنەی هێرشە وەحشیگەرانەکەی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ سەر هاوبەشە بوێرەکانمان لە پێشمەرگە دەکەین".

دەشڵێت، دڵمان لەگەڵ بریندارەکان و ئەوانەیە کوژراون.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "شانبەشانی دۆستەکانمان لە هەرێمی کوردستان دەوەستین و جەخت دەکەینەوە لەسەر پابەندبوونمان بە کارکردن پێکەوە لە پێناو سەقامگیرکردنی ئاسایش لە ناوچەکەدا".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2270

Your Comment

You are replying to: .
captcha