ئاماری نوێی کۆرۆنا لەهەرێم: 546 حاڵەتی نوێی تووشبوون و 7 حاڵەتی نوێی مردن تۆمار کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوێنێوە هەشت هەزار و 603 پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا ئەنجام دراون و لەو ژمارەیەش 546 تووشبووی نوێ تۆمارکراون و حەوت تووشبووی پەتاکەش مردوون، لەکاتێکدا دوێنێ 268 تووشبوو تۆمار کراوە و تەنها چوار کەسیش مردبوون.

کوردپرێس:

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەش کردووە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 546 تووشبووی نوێ تۆمار کراون کە زۆرترین ژمارەیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بوون، بەوەش کۆی ژمارەی تووشبووان گەیشتە 173 هەزار و 297 حاڵەت.

هاوکات، بەپێی ئامارەکە، لەدوێنێوە حەوت کەس مردون و کۆی گشتی مردوان بۆ چوار هەزار و 319 حاڵەت بەرز بووەوە.

News Code 2272

Your Comment

You are replying to: .
captcha