کوردپڕێس:
لە کاتێکدا کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو جۆبایدەنی سەرۆکی ئەمریکا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لە برۆکسێل دیدار بکەن، میدیا تورکییەکان باس لەوە دەکەن کە داوای سزایێکی 850 لاپەڕەیی دژی پارتی دیموکراتیکی گەلان بۆ دادگا بەرز کراوەتەوە و مەبەستی داواکارییەکەش قەدەغەکردنی چالاکیی ئەو پارتە و سیاسەتوانە کوردەکانە.
جۆبایدەن ساڵێک ێش ئەوە ببێتە سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی لێکەوتە خراپەکانی گوشاری تورکیا دژی ئوپوزسیۆن هۆشداریی دابوو.
ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ نووسیی: پێشکەش کردنی دوبارەی داواکاریی سزادان و هەڵوەشانەوەی چالاکیی پارتی کوردیخوازی دیموکراتیکی گەلان نەخوازەڵا یەک هەفتە پێش دیداری نێوان بایدەن و ئەردۆغان دەتوانێت تووڕەبوونی سەرۆکی ئەمریکای لێبکەوێتەوە.
ئەو ئاژانسەی هەواڵ هۆشداریی ئەوەشی داوە کە کاری لەو شێوەیە دەتوانێت بە مانای داڕمانی زیارتی لیری تورکیا بێت و کێشە دارایییەکانی تورکیا بە سەرۆکایەتیی ئەردۆغان زیاتر بکات.
بلۆمبێرگ ئەوەشی بیر هێناوەتەوە کە هێرشی ئەم دوایییەی تورکیا بۆ سەر کامپی مەخموور بە بیانووی ڕووبەڕووبوونەوەی پەکەکە نیگەرانیی ئەمریکای لەبارەی مەترسی دروست بوون لە سەر دانیشتووانی کامپەکە لێکەوتۆتەوە.
Your Comment