تورکیا ناکۆکیی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و پەکەکە دەقۆزێتەوە

بەشی جیهان- برکای ماندیرا بڕوای وایە هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ناکۆکیی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و پەکەکە بۆ زەبر لێدان لە هێزە بەرهەڵستکارەکانی تورکیا دەقۆزنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەڵمەتە سەربازییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بەبیانووی شەڕی پەکەکە ڕەهندێکی تازەی گرتۆتە پێش. ئەم پێکدادانە تەنانەت گیان لەدەست دانی 5 پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە.

هەروەها تورکیا لە هەڵمەتێکی کەم وێنەدا کەمپی ئاوارە کوردەکانی تورکیای لە عێراق کردە ئامانج کە ناڕەزایی لیندا تووماس گرین فیلد باڵیۆزی ئەمریکای لە نەتەوە یەکگرتووەکان لێکەوتەوە.

برکای ماندیرا شرۆڤەکاری گرووپی نێونەتەوەیی قەیران ئاماژە دەکاتە یەکتر تۆمەتبار کردنی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و پەکەکە و هۆشداری دەدات تورکیا کەڵک لەم ناکۆکی و ململانێیە وەردەگرێت بۆ زەبر لێدانی زیاتر لە پەکەکە.

ناوبراو بە ئەلمۆنیتۆری وتووە: هێزە ئەنمییەکانی تورکیا گرژییەکانی ئەمدواییەی نێوان پارتی و پەکەکە بۆ زیاتر ئاڵۆز بوونی نێوانیان و لە ئەنجامدا لاوازتر کردنی پەکەکە دەقۆزنەوە.

ئەم شرۆڤەکارەی گرووپی نێونەتەوەیی قەیران هۆشداریش دەدات لە بەربڵاو بوونەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە هەندێک ناوچەدا لەوان شەنگال و مەخموور. بەمەیشەوە جەخت دەکاتەوە کە تورکیا زیاتر هەوڵ بۆ ناکارامە کردنی کادیرە باڵاکانی تورکیا دەدات.

News Code 2290

Your Comment

You are replying to: .
captcha