ئۆتۆمبێلەکەی پێشمەرگە لەلایەن پەکەکەوە نەکرایە ئامانج

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، رایگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلەی رۆژی شەممە لە ناوچەی مەتینا کرایە ئامانج لەلایەن پەکەکەوە تێک نەشکێنراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحموود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەبارەی هێرشەکانی تورکیا و ئەو دۆخەی کە لەنێوان پارتی و پەکەکە دروست بوە، وتی من بەڕاشکاوی قسە ئەکەم، تورکیا وڵاتێکی داگیرکەرە و هاتووە کوردستان داگیر دەکات.

ناوبراو وتیشی "لێشتان ناشارمەوە ئەوەشی ئێستاکە ئەڵێن پەکەکە پێنج پێشمەرگەی شەهید کردووە، من ئەمڕۆ سەیری ئۆتۆمبێلەکەی پێشمەرگەم کرد کە کراوەتە ئامانج، پەکەکە هیچ چەکێکی نییە ئاوا لەو ئۆتۆمبێلە بکات، ئەو ئۆتۆمبێلە باجەرە، لەسەرەوە مووشەک لێیداوە چۆتە ناوەوە، بەڵام ئێستا خەریکە دەبێتە بیانوویێک بۆ ئێمەش کە شەڕی کورد بکەین. من لەگەڵ شەڕی کورد نیم."

ئەوەشی وت "بە پەکەکە خۆیشیانم وتووە، پەکەکە زۆر ناجسنن، پەکەکە زۆر جار خراپ لەگەڵ ئێمەشدا ئەکەن، خراپ لەگەڵ جووتیاریشدا دەکەن، بەڵام سەرباری ئەوەش ئەمە ناکاتە ئەوەی ئێمە بچین کوڕی کورد بکوژین، ئەو پێشمەرگانەی پارتی کە شەهید بوون، ئەوانە کوڕی ئەم میللەتەی ئێمە و کەسوکاری ئێمەن، ئەی ئەوانەی پەکەکە شەهید ئەبن کوڕی کێن؟ ئەوانەش هەر کوڕی ئێمەن."

سەنگاوی ئەوەشی خستەڕوو "ئێمە ئومێد ئەکەین شەڕی ناوخۆ روونەدات و ئەو رووداوانەش روویاندانەوە قابیلی کۆنترۆڵ کردنن و ئومێد دەیکەن جەنابی کاک مەسعوودیش نەهێڵێت ئەو شەڕە رووبدات، چوونکە لەسەر سوومعەی سیاسی ئەویش دەکەوێت."

مەحموود سەنگاوی هەروەها وتی "راستە پەکەکە هاتۆتە ئێرە و شەڕێکی هێناوەتە ئێرە، بەڵام پەکەکەش نەبێت ئەو شەڕە هەر ئەکرێت. پەکەکە لێرە بێت یان نا تورکیا هەوڵی داگیرکردنی ویلایەتی مووسڵ دەداتەوە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2291

Your Comment

You are replying to: .
captcha