ناسا چەند وێنەیێکی سەرەنجڕاکێشی دیکە لە مەریخ بڵاو دەکاتەوە

بەشی زانست و تەکنەلۆژیا- لە ئێستادا ١٠٠ رۆژ بەسەر نیشتنەوەی گالیسکەی دەستکردی (پرسێرڤانس) دا تێپەڕدەبێت و دەزگای ناساش بۆ لێکۆڵینەوەی بۆشایی ئاسمان و گەردوون ناسی وێنەکانی ئەو گەشتە ١٠٠ رۆژییە بڵاو دەکاتەوە.

کوردپرێس: مانگە دەستکردەکەی ناسا بە ئامانجی دۆزینەوەی نیشانەکانی ژیانی مرۆڤ لەرابردوودا، لێکۆڵینەوە لە جیۆلۆجی و دۆخی کەشوهەوای هەسارەکە لە رابردوودا، بەرەو مەریخ ئاراستە کراوە.

لەوکاتەوەی کە لەرۆژی ١٨ی شوباتی ئەمساڵدا مانگە دەستکردەکە لەسەر رووی مانگ نیشتەوە، توانیوەیەتی چەند وێنەیێکی ناوازە و سەرنجڕاکێشی هەسارەی مەریخ بگرێت و رەوانەی زەوی بکاتەوە، لەدەوری ئەو شوێنەی کە لێی نیشتوەتەوە "جێزیرۆ کراتەر"، لە بەشی باکووری هەسارە سوورەکە.

لەگەشتە ئاسمانییەکەدا، هێلیکۆپەتەرێکی بچووک کە وێنەی دۆخی مەریخی بۆ زەوی ناردووەتەوە و بەمەش، دیمەنەکانی هەسارەیێکی دیکەی بۆ زەوی گواستەوە.

لە ١٨ی شوباتی ساڵی ئەمساڵدا، گالیسکەی دەستکردی پرسێرڤانس لەگەڵ حەوت ئامێری زانستیی ئاسمانی، لەناویدا هێلیكۆپتەرێكی درۆن بۆ ئەوەی بۆیەكەمجار بەسەر رووی مەریخدا بفڕێت، رەوانەی مەریخ کرا و بڕیاریشە گەشتەکەی ساڵێک بخایەنێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2293

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha