لە هەرێمی کوردستان 440 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، له‌ دوێنێوه‌ حەوت هەزار و 373 پشکنینی کۆرۆنا کراون، له‌نێویاندا 440 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون.

بەپی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه‌، له‌ 24 کاتژمێری رابردودا  440 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون، که‌ 68 له‌ هه‌ولێر، 166 له‌ سلێمانی، 180 له‌ دهۆک و شەش که‌س له‌ هه‌ڵه‌بجه‌، پێنج لەگەرمیان و پێنجی دیکەش لەراپەڕین بوون.

هاوکات، بەگوێرەی ئەو ئامارانە، لەدوێنێوە 771 تووشبووش چاک بوونه‌وه‌ و پێنج تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان مردوون کە چواریان لە هەولێر بووە و ئەوی دیکەشیان لەگەرمیان بووە. بەوەش کۆی ژمارەی مردووان لە هەرێم بۆ چوار هەزار و 331 بەرزبووەوە.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113