ئەرکی نەتەوەیی و نیشتمانیی ئێمەیە کە ژیانێکی ئارام و سەقامگیر بۆ هاوڵاتییانمان دابین بکەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە و رایگەیاند ئەرکی نەتەوەیی و نیشتمانیی ئێمەیە کە ژیانێکی ئارام و سەقامگیر بۆ هاوڵاتییانمان دابین بکەین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کە ژمارەیێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و لێپرسراوی دەزگای ھەواڵگری پێشمەرگە ئامادەبوون، ھەڵسەنگاندن بۆ ھەلومەرجی سیاسی و ئەمنی ناوچەکە کرا و جەخت لە ھەماھەنگی و ھاریکاری ھاوبەش لەنێوان ھێزەکانی ھەرێم و عێراق کرایەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش و بەرقەراربوونی ئارامی و ئاسایشی زیاتر لە ناوچەکە.

بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە جموجووڵەکانی چەکدارانی داعش کرد و رایگەیاند: "داعش هێشتا مەترسییێکی جدییە و دەبێت هەمووان پێکەوە هاوکار و هەماهەنگ بین، ئەرکی نەتەوەیی و نیشتمانیی ئێمەیە کە ژیانێکی ئارام و سەقامگیر بۆ هاوڵاتییانمان دابین بکەین، بۆیە دەستبەکاربوونی ژوری ھاوبەش لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان فاکتەری ئارامی زیاترە لە هەرێمی کوردستان و عێراق".

لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا هاوسەرۆکی یەکێتی خوێندنەوەی بۆ ئەگەر و پێشهاتەکان کرد و وتی: دیالۆگ و لێکتێگەیشتن، هەماهەنگی ئەمنی و سەربازی هۆکارێکی گرنگە بۆ ئارامیی سیاسی و داوای کرد ژیان و گوزەرانی خەڵک کاری لەپێشینەی سەرجەم هێز و لایەنەکان بێت و هەموو هەوڵەکان بەو ئاراستەیە بێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2296

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha