کونسووڵی ئێران لەبارەی مەرزەکانی شۆشمێ و پشتەوە لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە دیداری کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دیداری نێوان سەرکونسووڵی ئێران لە سلێمانی و پارێزگاری هەڵەبجەدا مەسەلەی بەفەرمی کردنی سنووری شێخ سڵە و مەرز پشتە باس و گفتوگۆی لە سەر کرا.

کوردپرێس:

کونسووڵخانەی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند مەهدی شووشتەری کونسووڵی ئێران ڕۆژی چوارشەمە 5ی سەرماوەزی 1399 لەگەڵ ئازاد تۆفێق پارێزگاری هەڵەبجە لە کونسوڵخانەی ئێران دیدار و گفتوگۆیان کرد.

لە دیدارەکەدا جێگری پارێزگاری هەڵەبجە و سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئەو شارە بەشدار بوون و لەبارەی هاوکاریی دووقۆڵیی نێوان هەردوولایەن لە چەندین بواری جۆربەجۆر و بەتایبەتی لە بواری ئابووری و بازرگانی گفتوگۆ کرا.

هەروەهاش دوایین بەدواداچوون لەبارەی وەرگرتنی ڕەزامەندیی دەوڵەتی ناوەندیی عێراق بۆ بەرفەرمی کردنی دوو سنووری شێخ سڵە و شۆشمێ و هەروەها بەشداریی کۆمپانیا ئێرانییەکان لە پڕۆژە ئاوەدانکارییەکانی هەڵەبجە باس و گفتوگۆ کرا.