ترەمپ خەساری گەیاندە کورد/ بایدن دۆستی کوردە

بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانی لە سووریا (P.Y.K.S) دەڵێت: بایدن دۆستی کوردە چ لە ڕابردوو و چ لەئێستادا ڕای ئەرێنیی لەبارەی کوردەوە دەربڕیوە و ئەم ئەگەرەیش هەیە کە هەمبەر پرسی کورد ڕۆڵێکی ئەرێنیی بنوێنێت.

«ببێهجەت شێخۆ» ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانی لە سووریا (P.Y.K.S) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە سەرکەوتنی بایدن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری لە ئەمریکا و کاریگەریی ئەو سەرکەوتنە لەسەر کوردی سووریا و وتی: هەڵبژاردنەکان لە ئەمریکا لەسەر بنەمای سیستەمێکی دیموکراسیی بەهێز دامەزراوە و ئەم ناوەندگەلە ئەمریکا بەڕێوەدەبەن و نەبەسراون بە تاکەکەسەوە و سیاسەتی ستراتێژیی و بیانیی ئەمریکا هەر لەسەر ئەم بەرنامەیە دیاری دەکرێت.

ناوبراو درێژەی دا: سەرۆکی ئەمریکا ڕۆڵێکی گرینگی لەسیاسەتدانانی ئەمریکادا هەیە و لە چوار ساڵی ڕابردوودا دیتمان کە ترەمپ خەساری لە هەندێک ناوچە کوردییەکان دا بەتایبەت لەسەردەمی ئەودا عەفرین، گرێ سپی، سەرێ کانی لەلایەن گرووپە چەکدارەکان و تورکیاوە داگیر کران.

ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانی لە سووریا (P.Y.K.S) زیاتر وتی: لە ناوەندی تورکیاوە تاکوو قووڵایی 30 تا 50 کیلۆمەتریی ناوچەی کوردییە و کوردی تێدا دەژی و لەسەردەمی ترەمپدا خەساری زۆر لەم ناوچانە کەوت هەرچەند کە لە کۆتاییدا دانوستانی کوردی-کوردی لە کوردستانی سووریا دەستی پێکرد.

ئەندامی (P.Y.K.S) جەختی کردەوە: بایدن دۆستی کوردە چ لە ڕابردوو و چ لەئێستادا ڕای ئەرێنیی لەبارەی کوردەوە دەربڕیوە و ئەم ئەگەرەیش هەیە کە هەمبەر پرسی کورد ڕۆڵێکی ئەرێنیی بنوێنێت.

بێهجەت شێخۆ وەبیری هێنایەوە هیواارین ئەو خەسارەی لەسەردەمی ترەمپدا بەر کوردەکان کەوت لەسەردەمی بایدندا دووپات نەکرێتەوە و بایدن-یش هەمبەر پرسی کورد ڕۆڵی نەرێنی نەگێڕێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 234

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha