لە کەرکووک ئەفسەرێکى سوپای عێراق لە هێرشی داعشدا کوژرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە ناحیەی ڕەشادی سەربەشارۆچکەی حەویجە لە باشووری کەرکووک لە ئەنجامی هێرشێکی چەکدارانی داعش ئەفسەرێکى سوپای عێراق کوژرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، درەنگانێکى شەوى رابردوو چەکدارانى داعش لە سنوورى ناحیەى رەشاد لە باشوورى کەرکووک هێرشیان کردە سەر سوپای عێراق و بەهۆیەوە ئەفسەرێکی سوپای کە پلەى نەقیب بووە کوژراوە.

ئەم هێرشە یەکەم هێرشە لەماوەی یەک مانگى رابردوودا کە لە سنوورى باشوورى کەرکووک ئەنجام بدرێت لەلایەن چەکدارانى داعشەوە، بەو پێیەى لەو سنوورە بەهۆى بوونى سوپای عێراق و حەشدی شەعبی چالاکییەکانى ئەو چەکدارانە زۆر کەم بوو.

سەرچاوە: ئین ئاڕ تی

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2347

Your Comment

You are replying to: .
captcha