ئەردۆغان و بایدن لە گەرمەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا کۆ دەبنەوە

بەشی جیهان- ئاسۆشیتدپرێس دەنووسێت: یەکەم دیداری جۆ بایدن و ڕەجەب تەییب ئەردۆغان وەکوو سەرۆک کۆمارەکانی ئەمریکا و تورکیا لە حاڵێکدا بەڕێوە دەچێت کە گرژییێکی کەم وێنە لەسەر پرسە جیاوازەکان کاریگەریی لەسەر پێوەندیی ئەو دوو وڵاتە دروست کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەیانی دووشەممە 14ی جوونی 2021 وەکوو ڕۆژی کۆبوونەوەی نێوان جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دیاری کراوە تا لە پەراوێزی دانیشتنی سەرانی ناتۆدا بەگوێرەی بەرنامەیێکی دیاری کراو لەسەر پرسە جیاوازەکانی نێوان وڵاتەکانیان گفتوگۆ بکەن.

ئاژانسی ئاسۆشیتدپرێس لەبارەی دیدارەکەی بەیانیی جۆ بایدن و ڕەجەب تەییب ئەردۆغان دەنووسێت: ئەردۆغان کە سێ مانگە چاروەڕوانە گفتوگۆیێکی تەلەفۆنی لەگەڵ بایدن ئەنجام بدات ئێستا پاش 5 مانگ لە تێپەڕبوونی دەسەڵاتدارێتیی بایدن بە دوای کۆتایی هێنان بە گرژییەکانی نێوانیان لەگەڵ ئەمریکا لەگەڵ ناوبراو کۆ دەبێتەوە.

ئەم ئاژانسە بڕوای وایە پرسی کوردەکانی سووریا لە سەرووی پرسەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکادایە و دیکە پرسەکان بریتین لە بەکار هێنانی سیستەمی ئیس400 ڕووسی لەلایەن تورکیا و بە فەرمی ناساندنی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکانە لەسەردەمی عوسمانیدا لەلایەن جۆ بایدنەوە.

هەر لەمبارەوە شرۆڤەکارێکی پەیمانگای توێژینەوە ستراتێژیکەکان لە واشنتن بەناوی ڕاشل ئەلهووس دەڵێت: تورکیا بەم بۆنەوە کاردانەوەی توندی هەمبەر بە فەرمی ناساندنی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان لەلایەن بایدنەوە؛ نەبوو کە ئەردۆغان مەیلی بە پێوەندیی دۆستانە لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2349

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha