ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەگەڵ شاندێکی هاووڵاتییانی شەنگال دیداری کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- قاسم ئەعرەجی لەگەڵ شاندێکی هاووڵاتییانی شەنگال لەبارەی گەڕانەوەی ئاوارەکان و جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی هەنگال دیدار و گفتوگۆی کرد.

کوردپرێس:

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە دیدارێکدا کە لەگەڵ شاندێکی هاووڵاتییانی شەنگال کردوویەتی جەختی کردۆتە سەر جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی شەنگال و هەروەها گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

لە کۆبوونەوەکەدا قاسم ئەعرەجی ئەوەشی گوتووە کە تا ئەو کاتەی مەشق کردن بە هێزە خۆبەخشەکانی شەنگال کۆتایی دێت هێزی عێراقی ئەرکی پارێزگاری کردن لە ئاسایش و ئەمنی ناوچەکە ڕادەپەڕێنێت.

News Code 235

Your Comment

You are replying to: .
captcha