نەخشەی ئەو ناوچانەی، تورکیا لە کوردستانی عێراق دەستی بەسەردا گرتووە

بەشی جیهان- بەگوێرەی ڕاپۆرتی تیمە ئاشتی پارێزەکانی مەسێحی، ئەرتەشی تورکیا لە ئەیپرێڵی 2021ەوە هەڵمەتێکی سەربازیی بەربڵاوی دەستپێکردووە و جگە لەو 40 بنکە سەربازییەی هەیەتی دەستی داوەتە بە کردنەوەی بنکەی نوێ لەناوچەی ئاواشین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تیمە ئاشتی پارێزەکانی مەسێحی ناسراو بە (سی تی پی) لە ڕاپۆرتێکدا پانتایی ئەو ناوچانەی کە ئەرتەشی تورکیا لە خاکی کوردستانی عێراق دەستی بەسەردا گرتووە دەخاتە ڕوو.

بەگوێرەی نەخشەکە ئۆپەراسیۆنە نوێکانی سوپای تورکیا کە لە دواهەمین ڕۆژەکانی ئەیپرێڵی 2021ەوە دەستی پێکردووە، هەڵمەتی ئەو وڵاتەیە بۆ داگیر کردنی چەند ناوچەیێکی نوێ لە بەرزاییە ستراتێژییەکانی باکووری کوردستانی عێراق لە ناوچەی ئاواشین.

بەپێی ئەو نەخشەیە کە سی تی پی لەناوچەکانی ژێر کونترۆڵی تورکیا لە خاکی کوردستانی عێراق بڵاوی کردۆتەوە، سوپای تورکیا زیاتر لە 40 بنکەی سەربازیی لە خاکی کوردستانی عێراق کردۆتەوە و چوار بەرزایی ستراتێژیکی کونترۆڵ گرتووە لەوان هەفتانین و ئاواشین.

هەروەها سوپای تورکیا لە بنکەی قەدیمیی بامەرنی، درۆنە شەڕکەرەکانی خۆی جێگیر کردووە کە ماوەی دوو ساڵە زیاتر تەرکیزی کردۆتە سەر بەکار هێنانیان. تورکیا ئەم درۆنگەلەی بۆ گوشتنی کادیرە باڵاکانی پەکەکە بەکار هێناوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی تیمە ئاشتی پارێزەکانی مەسێحی، سوپای تورکیا لە ئێستادا تەرکیزی کردووە لەسەر پەرەپێدان بەناوچەکانی ژێر کونترۆڵی خۆی لە هەفتانین، ئاواشین، زاب، مەتینا و لە نێوان 6 بۆ 36 کیلۆمەتر لەناو خاکی هەرێمی کوردستان پێشڕەوەیی کردووە.

ئەم پەیمانگایە هۆشداریی داوە سوپای تورکیا بەنیاز نییە ئەو ناوچانەی لە کوردستانی عێراق دەستی بەسەردا گرتووە چۆڵ بکات و ستراتێژیی تایبەتی هەیە بۆ ئاوارە کردنی سنوورنشینان و گوندنشینانی دیکە لەم ناوچانەدا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2364

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha