ڕێکنەکەوتنی نێوان کوردەکان و دیمەشق، فراوانکردنی قەڵەمڕەوی تورکیای لە سووریا لێدەکەوێتەوە

بەشی جیهان- پۆل ئانتۆنۆپۆلۆس لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا هۆشداریی دا بە کوردەکان و حکوومەتی سووریا کە بەردەوام بوونیان لە ڕێکنەکەوتن دەبێتە هۆی فراوانکردنی قەڵەمڕەوەی تورکیا لە ناو خاکی سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پۆل ئانتۆنۆپۆلۆس، لەو شرۆڤەکارانەی پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سووریایە کە سەڵانێکە بە وردی لە دۆخی سووریا دەکۆڵێتەوە. ئەم شرۆڤەکارە لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس دەڵێت یەکێک لە پاشهاتەکانی درێژەی قەیرانی سووریا ڕێکنەکەوتنی نێوان کوردەکان و حکوومەتی ناوەندیی سووریایە و هۆشداریش دەدات ئەم پرسە لە بەرژەوەندیی تورکیایە.

براوەی شەڕ لە سووریا

پۆل ئانتۆنۆپۆلۆس لەبارەی ئەوەی کە چ کەسێک براوەی قەیران و شەڕی سووریایە وتی: بە ئاوڕدانەوە لە کوژرانی نزیکەی نیو ملیۆن کەس، ئاوارە بوونی ملیۆنان کەس و داڕمانی ژێرخانەکانی سووریا، بە دڵنیاییەوە دەڵێم شەڕی سووریا براوەی نییە. بەم حاڵەشەوە ئەگەر چاو لە نەخشەی سنوورەکانی ئەم وڵاتە بکەین، ئیسرائیل، تورکیا، ژمارەیێک زۆر لە وڵاتانی عەرەبی و ئەورووپییەکان نەک هەر چاوەڕوانی تەسلیم بوونی بەشار ئەسەدیان دەکرد بەڵکوو وایان دەزانی کە ئەم پرسە زۆر خێرا وەکوو ئەوەی لە لیبیا بۆ موعەمەر قەزافی ڕوویدا لە سووریاش دووپات ببێتەوە. بەشار ئەسەد مایەوە و سەرخوازیی وڵاتانی بیانی ناسەرکەوتوو بوو. لە ڕوانگەی ئێرانییەکانەوە مانەوەی بەشار ئەسەد بە ئاوڕدانەوە لە پاراستنی بەرەی بەرخۆدان، سەرکەوتنێک هاتە ئەژمار. بەم حاڵەشەوە ئەگەرچی مومکینە بەشار ئەسەد ئێستاش دەسەڵاتداری شەرعیی سووریا بێت بەڵام ئەم ڕاستیەش هەیە کە بەشێکی گەورە لە قەڵەمڕەوەی تورکیا لەژێر کونترۆڵی تورکیا و هێزەکانی سووریای دیموکراتە. ئەگەر تەنها دەستەواژەی براوە و دووڕاو بۆ وەسفی قەیرانی سووریا بەکار بێنین، دیار دەکەوێت کە هەموو جگە لە ئێران دووڕاو بوون.

هۆکاری ڕێکنەکەوتنی کوردەکان و دیمەشق

ناوبراو لەبارەی هۆکاری سەرنەکەوتنی دانوستانەکانی نێوان کوردەکان و حکوومەتی ناوەندیی سووریا زیاتر وتی: بێ گومان هۆکاری سەرەکی ئەم ڕێکنەکەوتنەی نێوان کوردەکان و حکوومەتی ناوەندیی سووریا بەهۆی پشتگیرییەکانی زلهێزە بیانییەکانە کە لەوان دەکرێت. درێژەدان بەم ڕێکنەکەوتنەی نێوان کوردەکان و حکوومەتی ناوەندیی سووریا دەبێتە هۆی ئەوەی کە تورکیا بتوانێت قەڵەمڕەوێکی زیاتر لە سووریا کونترۆڵ بکات. ئێمە ئەم پرسەمان لە عەفرین، گرێ سپی و سەرێ کانی بینی.

ئەم شرۆڤەکارە دەڵێت ئەمریکا و ڕووسیا هۆکاری سەرکێشی کردنی زیاتری تورکیان لە سووریا و زیادی دەکات: هەم ڕووسیا و هەم ئەمریکا دەریانخستووە کە مەیلی ئەمەیان نییە کە تورکیا ڕابگرن و هەرچی زووتر کوردەکان و دیمەشق بەم دەرکە بگەن هەنگاوی خێراتر بۆ دەرکردنی داگیرکەران لە سووریا هەڵدەگیردرێت.

بۆ کوردەکان ئەمریکا باشترە یا مۆسکۆ و دیمەشق؟

پۆل ئانتۆنۆپۆلۆس لەبارەی ئەوەی کە ئایا باشتر وایە کە کوردەکان ڕوو لە ئەمریکا بکەن باشترە یا ئەوەی کە ڕێککەوتن لەگەڵ ڕووسیا و حکووەتی ناوەندیی سووریا بکەن، وتی: بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە دەبێت چەند پرسیاری جیدیتر لەبارەی تواناکان و سەرخوازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بدەینەوە. ئایا ئەگەر کوردەکان متمانەی تەواو بە ئەمریکا بکەن ئەم وڵاتە لەدرێژخایەندا پشتگیری لە کوردەکان دەکات و ئەم پرسە گەرەنتی کراوە؟ ئێمە شایەتحاڵی ئەمەین کە بەدرێژایی دەیەکانی ڕابردوو، ئەمریکا چەندین بەڵێنی بە کوردەکان داوە بەڵام پشتی لێکردوون. نوێترین نموونەی بۆ پشتگیری نەکردنی دۆناڵد ترەمپ لە کوردەکانی سووریا لە ساڵی 2019 دەگەڕێتەوە. ناوبراو دەڵێت خەیانەت کردنی ئەمریکا لە کوردەکان بەدرێژایی مێژوو ڕوویداوە و وتیشی: ئەم بڕیارەی ترەمپ بۆ چۆڵ کردنی پشتی کوردەکان هەنگاوێکی تایبەت بە قۆناخێک نییە بەڵکوو بەشێکە لە پلانێک کە کوردەکان وەکوو ئامێر بە کار دەگیردرێن بۆ بەرژەوەندیی ئەمریکا و پاشان دەستیان لێبەردەدرێت. بەڵام درێژەی خەیانەتەکانی ئەمریکا لە کورد بەم واتایە نایێت کە ڕووسیا بژاردەیێکی باشترە بۆ کوردەکانی سووریا. بەڵام من پێش بینی دەکەم ڕووسیا بۆ ماوەیێکی زیاتر لە سووریا دەمێنێتەوە لەچاو ئەمریکا و کوردەکان دەبێت ئەم خاڵە لەبەرچاو بگرن.

درێژەی هەڕەشەکانی تورکیا لەدژی کوردەکانی سووریا

شرۆڤەکارەکەی پرسەکانی سووریا لەبارەی ئەگەری هێرشی دووبارەی تورکیا بۆسەر کوردانی سووریا ڕایگەیاند: گومانم نییە کە تورکیا هەڕەشەیێکی جیدی و درێژەدا دەبێت بۆ کوردەکانی سووریا.

ئانتۆنۆپۆلۆس دەڵێت شەڕ لەگەڵ کورد سیاسەتی هەموو حکوومەتەکانی تورکیا بووە و زیاتر وتی: ئەم پرسە پرسێک نییە کە بە هاتنی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان دەستی پێکردبێت تاکوو بە نەمانی کۆتایی پێبهێندرێت بەڵکوو سیاسەتی هەمیشەیی دەسەڵاتەکان لە تورکیا لەبارەی کوردەکانی سووریا پاکتاو کردنیانە. تا ئەو کاتەی کە تورکیا دان بە دانەوەی مافی کەمینەکان لەناوخۆی وڵاتەکەیدا نەنێت کوردەکان بە خولیای خاوەندارێتی کیانێکی سەربەخۆ لە هەر وڵاتێکدا بن لەژێر مەترسیی هێرشی تورکیا دەبن. مافی چارەی خۆنووسین گەورەترین چەلێنج بۆ تورکیایە و تا ئەو کاتەی کوردەکان نەبنە تورک و دەست لە فەرهەنگ و زمانی خۆیان هەڵنەگرن لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە وەکوو دوژمن دێنە ئەژمار.

ئامێری دەستی کوردەکانی سوووریا بۆ پاراستنی خۆبەڕێوەبەرایەتی

شرۆڤەکارەکەی پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت پێگەی کوردەکانی سووریا بۆ پاراستنی خۆبەڕێوەبەرایەتییەکەیان بەهۆی وابەستە بوونیان بە ئەمریکاوە لاوازە و ڕاشیگەیاند: بەئاوڕدانەوە لەوەی کە کوردەکان پشتیان بە پشتگیریی ئەمریکاوە بەستووە هیچیان بۆ پاراستنی خۆبەڕێوەبەرایەتییەکەیان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بەدەستەوە نییە. ئێمە بینیمان کە تورکیا پاش کشانەوەی ئەمریکا، دەرفەتەکەی قۆستەوە تا بەشێکی گەورە لە قەڵەمڕەوەی ژێر دەسەڵاتی کوردەکانی سووریا داگیر بکات. کشانەوەی بە تەواوێتیی ئەمریکا لە سووریا –کە بەئاوڕدانەوە لە کشانەوەی ئەو وڵاتە لە ئەفغانستان ئەگەری هەیە- بەواتای لەژێر هەڕشەدا بوونی کوردەکانە لە سووریا.

پۆل ئانتۆنۆپۆلۆس لەبارەی داهاتووی کوردەکانی سووریا و ڕێگای بەردەم کوردەکان بۆ پاراستنی پێگەکەیان وتی: هاوکات، کۆماری عەرەبیی سووریا دەمێنێت و بنکەی سەربازیی دەریایی ڕووسیا لە تەرتووسی سووریا و بنکە ئاسمانیی ئەم وڵاتە لە حمیمیم دەبێتە ڕاستیێکی هەمیشەیی لە سووریا. کوردەکان لەپاڵ دیکەی کەمینەکانی ئەم وڵاتە وەکوو ئەرمەنییەکان و مەسێحییەکان و دیتران دەبێت داوا لە حکوومەتی سووریا بکەن کۆتایی بە سیاسەتی تەعریب کردن بێنێت و بیر لە فرەلایەنی لە سووریا و پێدانی مافی بەرامبەر بەهەموو گرووپە ئایینی و زمانییەکان بکاتەوە. ئەگەرچی حکوومەتی سووریا لەچاو زۆرینەی وڵاتانی ناوچەکە تەحەمولێکی زیاتری هەیە بەڵام ئاوڕنەدانەوە لە مافی کەمینەکان، دەبێتە هۆی ئەوەی کە ژمارەیێکیان بەردەوام بن لە پێوشوێنگیری کردنی مافی چارەی خۆنووسینیان کە ئەمەش مەترسیی دابەشبوونی بەدواوەیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2374

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha