پەیمانگای توێژینەوەی ڕۆژهەڵات: مەسەلەی کورد ئێستاش خاڵی ناکۆکی نێوان ئەمریکا و تورکیایە

بەشی جیهان- پەیمانگای توێژینەوەی خۆرهەڵات ئاماژە بە دیداری نێوان ئەردۆغان و بایدەن دەکات و دەڵێت تا ئەم کاتەش هیچ گۆڕانێک لە ئاستی پێوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا دروست نەبووە و مەسەلەی کورد ئێستاش یەکێکە لە کێشەکانی پێوەندیی نێوان ئەو دوو وڵاتە.

کوردپرێس:

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا 5 مانگ لە چاوەڕوانیدا مایەوە تاوەکوو توانیی لەگەڵ جۆبایدەنی سەرۆکی ئەمریکا دیدار بکات و لە دیدارەکەدا ناڕەزایی بەرامبەر پشتگیریی ئەمریکا لە کوردەکانی سووریا لە چاوپێکەوتنێکدا دەرببڕێت.

سەنتەری توێژنەوە ڕۆژهەڵاتییەکان لە شرۆڤەیێکدا باسی ئەنجامە سەرەتایییەکانی دیداری نێوان بایدەن و ئەردۆغان وەک سەرۆککۆمارانی ئەمریکا و تورکیا لە گەرمەی ناکۆکیی کەم وێنەی ئەو دوو وڵاتە دەکات.

لە ڕوانگەی پەیمانگاکەوە دیداری 45 خولەکیی نێوان ئەردۆغان و بایدەن کە بڕیار بوو 90 خولەک بخایەنێت نەیتوانی بەستەڵەکی پێوەندیی نێوان دوو وڵاتەکە بتوێنێتەوە کە بەشێکی ئەو ناکۆکییانە لە سەر پرسی پشتگیری کردنی ئەمریکایە لە کوردەکانی سووریا.

سەنتەری توێژینەوە خۆرهەڵاتییەکان لە شرۆڤەکەکەی خۆیدا ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەنجامێکی ئیجابی لەو دیدارە دەست نەکەوت و کرانەوەیێکیش لە پێوەندیی نێوان دوو وڵاتەکەدا بەدی ناکرێت.

ئەو پەیمانگایە جەختیشی کردۆتەوە کە سەرباری ئەوەی جۆبایدەن بە پێچەوانەی ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکاوە کاردانەوەی بووە لە گوشارەکانی تورکیا دژی کوردی سووریا، بەڵام ئەردۆغان نیازی نیە گوشار و سەرکوتکردن دژی کوردەکانی تورکیا و باکووری عێراق و سووریا کەم بکاتەوە بۆیە ئەو بابەتە ئێستاش یەکێکە لە خاڵە ناکۆکەکانی پێوەندیی نێوان ئەمریکا و تورکیا.

News Code 2388

Your Comment

You are replying to: .
captcha