نەشناڵ ئینتەرسەت: ستراتێژییەکانی تورکیا بۆ بەرپەرچدانەوەی پەکەکە

بەشی جیهان- گۆڤاری نەشناڵ ئینتەرسەت نووسیویەتی: سوپای تورکیا بە سنووردارکردنی ڕووبەر بۆ ئوپەراسیۆن و جووڵەی پەکەکە و هەروەها سنووردارکردنی چالاکییەکانیان لە نێو خاکی عێراق تا ڕادەیێک سەرکەوتنی بەدەست هێناوە بەڵام مەبەستیەتی بە دروست کردنی پێکدادان لە نێوان پارتی و پەکەکە بەشێکی دیکەی ستراتێژییەتی خۆی دژی ئەو گرووپە جێبەجێ بکات.

کوردپرێس:

گۆڤاری نەشناڵ ئینەرسەتی ئەمریکی لە خوێندنەوەیێکدا تیشکی خستۆتە سەر ستراتێژیی تورکیا دژی پەکەکە. بە گوێرەی شرۆڤەکەی ئەو گۆڤارە، سوپای تورکیا لە چوار دەیەی ڕابردوودا بەرپەرچی سەربازیی چالاکییەکانی پەکەکەی داوەتەوە بەڵام باجی ئەو شەڕە کوژرانی 40 هەزار کەس و خەساربوونی چەندین ملیار دۆلار پارە بووە. تورکیا ئێستاش بەردەوامە لەو بەرپەرچدانەوەیە بەڵام دەستی نەگەشتووە بە ئامانجی سەرەکیی خۆی کە تیابردنی پەکەکە یان خود دوورخستنەوەی ئەو گرووپە لە سنوورەکانی باشووری تورکیایە.

گۆڤاری نەشناڵ ئینتەرسەت ئاماژە بەوە دەکات کە سوپای تورکیا بە ئوپەراسیۆنەکانی چەند مانگی ڕابردوو، شەڕی دژ بە پەکەکەی پەلکێشی نێو خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە و بە سنووردارکردنی ئوپەراسیۆنەکانی پەکەکە، ئەو گرووپە کەمتر توانیویەتی لەنێو خاکی تورکیا جووڵە بکات. ئەو بابەتە سەرکەوتنێکی سەربازییە بۆ تورکیا بەڵام تورکیا هێشتا لە ئامانجەکانی خۆیەوە زۆر دوورە.

گۆڤارەکە باسی گۆڕینی ستراتێژیی تورکیا دژی پەکەکە دەکات و دەڵێت تورکیا ئێستا ستراتێژیی هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆی نێوان پەکەکە و حیزبە کوردییەکان و بەتایبەت شەڕی پەکەکە و پارتی پەیڕەو دەکات.

نەشناڵ ئینتەرسەت هەروەها باسی ڕوانینی تازەی تورکیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە دەکات و دەڵێت ئامانج لەو ڕوانگەیە ئەوەیە شەڕی دەروونی دروست بکات بۆ دابەزاندنی پێگەی جەماوەریی پەکەکە لە نێو کوردەکانی عێراق. بۆیە هەوڵ دەدات بە خەتابار زانینی پەکەکە بکاتە ئامرازێک بۆ هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆی نێوان کوردەکان.

ئەو گۆڤارە ئەمریکییە ستراتێژیی نوێی تورکیا لە بەرپەرچدانەوەی پەکەکە بە سیاسەتێکی چەند ڕەهەندی دەزانێت کە بریتین لە شەڕی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەو گرووپە لە چیاکانی هەرێمی کوردستان و زەبردان لە پەکەکە لە ناوچەی دورتر وەک شەنگال و مەخموور هەروەها ناو زڕاندنی پەکەکە و هەڵگیرساندنی شەڕی دەروونی لە دڵی جەماوەری کورد دژی پەکەکە و بە خەتابارزانینی ئەو گرووپە وەک هۆکاری پەلکێش کردنی شەڕ بۆ نێوخۆی هەرێمی کوردستان.

بەو حاڵەشەوە نەشناڵ ئینتەرسەت ئاماژەی بە ستراتێژییەکانی پەکەکە بۆ خۆڤاراستن لە کامپێنی سەربازیی تورکیا دەکات و نووسیویەتی پەکەکە وێڕای جێگیرکردنی بارەگا سەرەکییەکانی خۆی لە چیا سەخڵەتەکانی هەرێمی کوردستان، بەشێکی هێز و توانای خۆی لە هەندێک ناوچەی وەک شەنگال و مەخموور جێگیر کردووە و لە سووریاش بە دامەزراندنی حیزب و هێزی سەر بە پەکەکە توانای سەربازیی خۆی بڵاوە پێکردووە و لە نێوخۆی هەرێمی کوردستانیش بۆ وەرگرتنی ڕای چەند حیزبێک و کۆکردنەوەی دەنگی ئەو حیزبانەی تەباییان لەگەڵ پەکەکە هەیە، هەوڵی داوە شوێن پێی خۆی لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە.

نەشناڵ ئینتەرسەت پێشبینیی ئەوەی کردووە کە پەکەکە و پارتی شەڕی نێوخۆ ئەوەش لە سەر هاندانەکانی تورکیا بەزیانی خۆیان دەزانن و ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕی نێوخۆی تازە لە بەرژەوەندیی هیچ لایەنێکیان نابێت بۆیە بە دووری زانیوە ئەو شەڕە ڕوو بدات.

ئەو گۆڤارە دەست بردنی تورکیا بۆ هەوڵی هەڵگیرساندنی شەڕی نێوخۆ لە هەرێمی کوردستان هەندانی ڕای گشتی دژی پەکەکە بە هۆکارێک دەزانێت بۆ هاودەنگ نەبوونی کۆمەڵگەی دەولی لەگەڵ تورکیا بۆ دوورکردنەوەی پەکەکە لە سنوورەکانی ئەو وڵاتە.

News Code 2391

Your Comment

You are replying to: .
captcha